بڕیار عەبدولڕەحمان - سۆران
بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری سۆران بە پاڵپشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناساندنی بۆ کتێبێک کرد.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/١٢/١٧، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەرپرسانی حکومی و حزبی، ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێنەران و دۆستانی کتێب، لە مەراسیمێکدا کتێبی (ئافرەتە تێکۆشەرەکانی کوردستان) لە نووسینی دھۆک بەڕۆژی ناسێنرا.
نووسەر وتەیەکی لەسەر پڕۆژەی کتێبەکە پێشکەش کرد و لە کۆتاییدا کتێبەکەی کردە دیاری بۆ ئامادەبووان.

