
دوای دەستخۆشیم لەدەرهێنەری فیلمەکە براوهاوڕێی ئەزیزم کاک شێروان كاكە وەلەتەواوی ستاف بەتایبەت سۆپەرستاری کورد هاوڕێی خۆشەویستم شوان عەتوف ئەم فیلمەئەتوانم بڵێم دەقێکی تەواو خۆماڵیە نواندنی ئەکتەرەکانیش زۆربێخەوش و کەم م و کوڕی بوو بەتایبەت لە مەشهەدێکا کە باسی ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی و لاوازی ڕۆڵی دادگا دەکات لەبەرانبەرسەندنەوەی حەق لەچنگی ناحەق و جەلادەکان کە لە سەرەوەن و داژگەو حاکم سالاری شارەکەن لەکاتێکا بەداخەوە چینی مافیاحەق لە خاوەن حەق وەردەگرێتەوە لەم چیرۆکەدا شوان پێمان دەڵێت ڕەوایە جەلادێک عاشق بەژنەکەی خۆی بێت. هەروەها هەردیش پێماندەڵێت ئەوە منی مافیام و لەیەک کاتدا دادوەرێکی باشیشم جێی خۆیەتی لێرەدا بەدیقەتەوە تەماشای ئەو ئاوێتە جوانەی شوان و بەیانیش بکەین کەوەک دوو هاوژینی یاخی لێکەوتە کۆمەڵایەتیەکان هاڕیوینی ئەوەی بەهای نیە چەمکی خۆشەویستیە برادەری خراپ و خائین پەی بەهەرچی شتەجوانەکان هەیە ئەیبەن
ئازادبایز/۱٠/november/2023
سلێمانی