
شیعری: ئیبراهیم هەورامانی
27\1\2024
هەڵەبجە
سبەی،
ماڵ دەبەمە شەقام و
بەدووتا،
دەگەڕێم.
دەغڵی دزراوو.
مافی خوراوو.
سبەی،
پڕ بە گەروورم،
هاوار دەكەم.
دەتانەوێ،برسیم بكەن.
بەبێ لانەو
بێ ڕێ و بێ جێم بكەن.
سبەی
سبەی
دەچمە شەقام
هاوار دەكەم،
ئێوە لەكوێن
ئەمن لێرەم.
سبەی،
خۆر،
تەنیا لەشەقامەوە هەڵدێ،
نەك لەهیچ جێ.
ئەتانەوێ،
شەوتان ڕوون و
ڕۆژتان پڕ ڕوناكی بێ.
سبەی
وەرنە شەقام،
خۆر لەشەقامەوە هەڵدێ