وەفـــــای خــــائــــیـــنـــان، بــخـەرە لاوە

وەفــاو بــەڵــێـنــیــان، بـڵـقی سەر ئـاوە

دەست مەدە دەستیان، دەستیان وەک مارە

هـەڵـسـوکـەوت لەگەڵ ئەوان، هەستیارە

لـەدوی کــەلـێـن و  بـۆشی و درزێـکـن

چــاوەڕێــی هـەل و تـیـغ و گورزێـکـن

بـــۆ ئـــەوەی ڕق و تــــۆڵـــە بــڕێــژن

لــەنـاو هـەنـاوی تـــۆدا، بـــیـــنـــێــــژن

وانــە وەرنــاگـریـن، لـەچەرخ و ڕۆژگار

لـەوڕێیـە ئـەڕۆین، لێی بووین بـریـنــدار

دڵسـافـی لـەحـەد، مـانـای گــێــژییە

پــیــشــەی خـائـیـنـان، دەم درێژییــە

دیــارە هـەرکـەسـێ، وەرنـەگـرێ وانــە

دەکـەوێـتـە بـەر شـەقـی زەمـــانــــــە

 

سکاڵا / سۆران