هێدی گەڵاڵی

ئيجە

هەرچی ئاڵتون و كەلوپەلی ماڵەوەیان بو لە پێناو گەیشتنی كوڕەكەیان بە هەندەران فرۆشتیان! یٔەوەی كۆیان كردبۆوە بڕێک پارە بو. لێرەوە كوڕەكەیان بە پیر مەرگەوە بەڕێكرد لە دەریای یٔیجەدا بو بە خۆراكی نەهەنگ و ماسی…!!

                                 قەرز

بەرلەوەی بچێتە هەندەران هەمو رۆژێ لە دوكانی دراوسێكەیاندا پاكەتێكی بە قەرز دەبرد! كاتێك گەیشتە هەندەران بە ماوەیەكی كەم بە یٔۆتۆمبێلێكی دوا مۆدێل گەڕایەوە .. لە پیاسەكانیدا بە بەردەم دوكانی هاوسێكەیاندا تێدەپەڕی زۆر بە خێرایی لێی دەخوڕی بۆیٔەوەی نەیناسنەوە كە یٔەو كوڕە قەرزارەکەیە!

      ‌                      نهێنی

یەكەمجاری بو پێی نابوە زانكۆ كە هاتە حەوشەكە بە شەرمەوە تەماشایەكی یٔەملاو یٔەولای دەكرد! بە سیمایەكی شێواوەوە دەردەكەوت. پاش چەند ڕۆژو مانگێك لە خوێندندا دەركەوت لە دنیای سۆزداریدا گورگەو لە پێستی مەڕدایە!.

 

                           ژیان

ئەو بە بەردەوامی گلەیی لە ژیانی خۆی دەكا. بێزاری حەوسەڵەی لا نەهێشتبو ، رۆژانە لەگەڵ بونی خۆیدا لە دیالۆگدایە .بۆ وایە بە یٔاسانی خۆم تەسلیمی یٔەو بەقەدەربونە بكەم؟ با كۆڵنەدەم ململانێی ژیان بكەم.

چەند سەیرە مادام ژیان بونی هەیە كەواتە بەربەرەكانێ لەو ژینەدا شتێكی دابڕاو نیە!!

                           هاوڕێ

بۆئەوەی راستگۆ بێت بە خۆشەویستیە یٔەبەدیەكەی ئەو هەمو رۆژێ بە بەردەوامی سەردانی هاوڕێكانی دەكرد لە كتێبخانەكەدا. بە درێژایی ئەوكاتانەی پێویست بو سەردانی دەكردن لە دواجاردا راستگۆترین و خۆشەویسترین هاوڕێ كە هۆگری بو كتێب بو…!!

        ‌                      سوتان

ئەڤینی رۆمانسیانەی پەپولە بۆ چرا بە چركەساتی مەرگ دەستپێدەكا ،چونكە لە چركەساتی یەکەم ژوانگە گیانی بێگەردو جەستە ناسكەكەی دەسوتێت!! بۆیە بۆ هەمیشە پێناسەی ڕۆشنایی بۆ پەپولەكان سوتانە!!