
دڵ شکاوم وەک ئەو گۆزەی
لەڕێی کانی نەهاتەوە
وەک تەمەنێ بێ تۆ ڕۆیی
گرنگ نە بوو بەلاتەوە
سوتاوم وەک ئەو هێلانەی
بەدەنوک پوشم بۆکێشا
وەک قەتماغەی ئەو برینەی
بە ئازارەوە ڕامکێشا
ماندوم وەکو ئەو سەربازەی
شەکەتی جەنگی دۆڕاوە
وەک هەناسی ساردی تەمەن
ژیان کوشتی نەگۆڕاوە
بێدادام وەکو بێدادی
ئەوینی بێ چرا ی پیری
وەک ئەو مەلە کۆچەریانەی
هێلا نەش نایەتە بیری
چی لە توێشوی تەمەن بکەم
بەدەم باوە بۆتە پەڕۆ
کە ئارامی دڵان نەما
بارکە و بڕۆ ، بارکە و بڕۆ
حەمید عەبدوڵڵا