
سەر لە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ٢١-٧-٢٠٢٥ ، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد، کۆڕێکی ئەدەبی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە شیعری (دەڕژێمە منداڵیمەوە) ی هاوڕێ(سەلام عومەر) ڕێکخست.
لە کۆڕەکەدا هاوڕێیانی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە خوێنەران و ڕۆشنبیران و هاوڕێیان ئامادەبوون.
شاعیر بە کورتی پێناسەیەكی وردی دیوانەكەی كرد و دواتر چەپکێک لە شیعرەکانی خوێندەوە.
پاشان بەشێک لە ئامادەبووان وێڕای دەست خۆشی کردن لە شاعیر سەرنج و بۆچوونەکانیان خستەڕوو، لە کۆتایی کۆڕەکەدا کۆمەڵە شیعری (دەڕژێمە منداڵیمەوە) بە واژۆی شاعیر کرایە دیاری و بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.
هاوڕێ سەلام عومەر شاعیر و نووسەر و سەرنووسەری ماڵپەڕی ڕێگای کوردستان، لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا ١١ بەرهەمی ئەدەبیی لە کۆمەڵە شیعر، ڕۆمان ، چیرۆک، بڵاوکردۆتەوە.



