
شیعر هەیەو
شیعریش هەیە
شیعر هەیە چوون هەنگوینە
شیعریش هەیە کاریگەرە
وەکوو بۆمب و یاخود مینە
شیعر هەیە بزربوونە
وشەی جوان نادۆزیتەوە
شیعر هەیە دەتسووتێنێ
رۆح بەسوتووی ئەدووریتەوە
بەشیعرێک بووە ئەندام پەرلەمان
لەسەر شیعرێک چووە زیندان
بەشیعرێک سەرجەم شارەکان
پەیکەرێکیان بۆ داتاشی
بەشیعرێک برۆو پەرچەم و
سمێڵ و ڕدێنیان تاشی
بەشیعرێک
پەتیان خسته گەردنی
بەشیعرێک زۆربەی کۆمەڵگە
بوونەتە دۆست و دوژمنی
بەشیعرێک بووە زمانی
سەرجەم ژنانی لادێ و شار
هەر بەشیعرێک
بۆ سبەینێ ئەدرێت لەدار