شێخ سدیق

 

لە لێواری ژیان  لەبێدەنگیەکی

 قۆڵدا دانیشتووم

وەک تەرمێک لەسەر تابوتێک پاڵ کەوتوم بیردەکەمەوە?

دەمەوێت بزانم:

من کێم؟

لەکوێوە هاتووم؟

بۆ کوێ دەڕۆم؟

ئەگەرچی وەڵامی ئەم پرسیارانە

 وەک پەڕینەوە وایە بەدەریادا بەبەلەمێکی شکاوی کون کونی بێسەوڵ

دەست دەگرم  بەلێواری بەلەمەکەوە

هەر پارچه تەختەیەکی قسەیەکی نهێنی تێدایە

بریندار، ماندوو،  چیرۆکی خەمناک و دڵتەنگی

ژیان وەک برینێکی کراوە وایە

منیش قوڵترین برینم  ، بەدەم ئازارێکەوە ، دەتلێمەوە ،

دەزانم من هیچ نیم هەموو شتێکیشم

نە زیندووم

نە مردووم

تەنها بوونێکی پەڕەگندەو  دەربەدەری کۆڵانێک

هەرشەوەی چیرۆکێکی پڕ لەئازار  دەخۆێنمەوە

 "لەدوایین کاتژمێرەکانی شەودا

 دوایین بوونی خۆم دەنوسمەوە

دەنگم دەکەم بە با

هەناسەم دەکەم بە ڕەشەبای زستانێکی پڕ لەشەختە بەدیار تەرمی خۆمەوە ،

 یادە وەریەکانم دەنوسمەوە

قەدەر وەک تیشکێکی تاریک لە دەمەو بەیانیەکی بەستودا

دادەگەڕێت  بەسەر ڕووحمدا، لەگەڵ خۆیدا

بەقوڵایی ، مەرگێکدا . پەلکێشم دەکات

تەنها لەچرکەیەکی کپدا ، لەخۆم وندەبم

بەدوای وێڵبونی خۆمدا دەگەڕێم

دەمەوێت بڵێم:

من کێ بووم؟

ژیانم چی بوو؟

بەڵام گوێیەک نیە ، ئەم قسانەی من ببیستێت ،

کەسێک ، نادۆزمەوە ، ئه م چیرۆکەم بنوسێتەوە

لە کۆتایی هەموو شتەکان

دەبم بە پرسیارێک

بێ وەڵام

بێ دەنگ

بێ مانا

ئەمە کۆتایی نیە

دەستپێکێکی دیکەیە

لەم دوا هەناسەیەمدا

مێژووی خۆم دەخوێنمەوە

وەک پەڕتووکێکی کۆن

 پڕم لەپەڕەی زەرد هەڵگەڕاو. دەبم بە مێژوو

هەموو ژیانم

کورتە شیعرێکی ، دڵشکاو بوو م

قەڵەمی بێ دەنگی و هێمن

مردن ، گۆرانیەکی نەبیستراوە

کۆتای نیە

من هەر دەمێنمەوە

لە بیرەوەری خەڵکدا

وەک بڵێسەیەکی بچووک

لە تاریکی بووندا

ئەمە کۆتایی نیە

پەڕینەوەیەکە

بۆ نادیار

من لێرەم و  لێرەش نیم

شتێکم و هیچیش نیم

وەک تەمێک بەسەر ڕووبەرێکی بێدەنگدا

قەدەر دەنووسم بە پەنجەکانم

هەر وشەیەک زخمێکی قووڵە

هەر هەناسەیەک نهێنییەکی ونبووە

دەمەوێت بگەم بە خۆم

بەڵام خۆم ون بووم

لە نێوان بوون و نەبووندا

ژیان

تەنها خەونێکی کورتە

لەنێوان دوو بێدەنگی گەورەدا

من کێم؟

تەنها پرسیارێکم

بێ وەڵام

من ئەو کەسەم

کە لە نێوان بوون و نەبووندا

دەژیم

هەموو ژیانم

کورتە شیعرێکی فەلسەفی بوو

نووسراو بە مەرەکەبی بێدەنگی

لە دوا چرکەدا

دەبم بە پرسیار

دەبم بە وەڵام

دەبم بە هیچ

ئەمە کۆتایی نیە

دەستپێکێکی دیکەیە

لە نادیارەوە

بۆ نادیار

وەک با

وەک هەناسە

وەک بوون...