
و... عەلی قادر
من هاونیشتمانیەكم دۆشداماومو چاوەرێى وەڵام ماڵەکەم لە هەموو شەقامەکانە...لەهەموو قوژبنێک .. هەموو دەرگایەکە ڕازی ئەبم بە ئارامگرتن وبێدەنگی سامانەكەم مشتێ خۆڵە ترسم نیە لەهەژاری ...بەلإم هەمووترسم لە تەمومژە لە نەبوونی هوشیاری تا نچەند ئەترسم لەدیارنەبونتان سەرورە كانم ئێوە فەرمانداریتان كرد فەرمانداریەكەتان .فەرمانداریەكی راست ودروست بوو شۆرشەكەم دةسكەوت بوو دەسبەرداری ئەبم بۆ پایە بەرزیتان گرنگ نیە و دەربەستی دنیانیم بە پێڵاوەکانم شێلاومە بەڵام وڵاتەکەم بۆ بهێڵنەوە هەمووئەوەی وتتان لەسەر سەرم ئاسانە بۆ ئەوانەی وەک من بوون .
لایان گرنگ نیيە کێن وکێن ئێوە خاوەنی شكۆ و سەرۆكایەتین وەئەزانم بۆچی ڕۆژێک نابم بەیەکێک لەئێوە خواو ڕۆژگار شایەتن هیوام وشەیەکە نیشتمانم بەردەوامبێ جەنگ نەبێ و وێرانی و کارەسات و ناخۆشی پلەو پایە و دەسکەوتەکان بۆ خۆتان بەرن بەڵام نیشتمانم بۆ بهێڵنەوە ئەی نیشتمان تۆ خۆشەویستمی و تۆ شكۆ وتاجی سەرمی تۆ شانازی هاونیشتمان وخەباتگێڕو سیاسیت تۆ جوانتری و تۆ بەهادارتر و تۆ مەزنتری لە كورسی خواو رۆژگار شایەتن...هیوای من تەنها وشەیەکە كەنیشتمانم بۆ بمێنێی دۆستایەتی و پەیوەندی خۆشەویستی لەیادناكەین.