زۆر لەمێژە

سیمای شار

هەر بەم جۆرەیە

شانشین و میرنشینی

دەستەو دەستە بەنۆرەیە

بەڵام ئەم چیایەک سەربەرزە

چۆک دانادا بۆ هیچ کەسێ

سلێمانی فیردەوسێکە

نووری خودای لێ هەڵدەستێ

چاوگی ئەدەب و هونەرە

شاری پاکی و قوربانی دان

مانگی ئاسمانی جیهانە

تروسکەی خۆری کوردستان

سلێمانی نەوبووکێکە

باوانی هەموو کوردانە

شارێکە هەرگیز نابەزێ

ئاڵای بەرزی کۆڵنەدانە

لەدیمەنا وێنەی نییە

جوانی دونیای پێدراوە

سلێمانی بەهەشتێکە

بە گوڵ نەخشەی کێشراوە

کەلێی دووربم بێزار دەبم

بەحاڵ هەناسەم بۆ دەدرێ

سلێمانی زۆر پیرۆزە

بەشیعرێک پێناسەی ناکرێ