هەژار ئیبراهیم/ سۆران

(سیاسی-نیشتمانی-نەتەوەیی)ئەوپرسانە دەرەنجامی دووچاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانین کەپرس گەلی گرنگن و وابەستەن بەژیانی ئەمڕۆ و ئایندەی نیشتمان وگەلی کوردستان وتاک بەتاکی هەرهاوڵاتیەکەوە.دەشێت هەربابەتێکیان چەندین ووتار و لێکدانەوەی جۆراوجۆر هەڵبگرن ،لەبەر ڕۆشنایی تێڕوانینەجیاوازەکان بۆپرسەهاوبەشەکان.

بۆمەبەستی گفتوگۆیی بەبەرهەم ،بەپێویست زانرا، نووسەر لەبارەی بڵاوکراوەکەیەوە دەڵێت"ئەم وەڵامانەدوای بڵاوکردنەوەیان لەڕۆژنامەکاندا،لەدووتوێ ئەم نامیلکەیەدا بڵاوبکرێنەوە،تاهاندەری نووسین و گفتوگۆی نوسەران وڕوناکبیران بێت بۆبەرهەم و نووسین ولێکدانەوەی دروست.

(سوپحی مەهدی لەدایک بووی ساڵی 1962 ە. ناوبراو بەکلۆریۆسی هەیەلەعلوم وفیزیا.ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و وتەبێژی حزبی شیوعی کوردستانە.)