دەمەوێت،

ئاوی گوڵەکان بدەم.

تۆزی،

ڕەفەی کتێبەکان پاککەمەوە.

شوشەی،

پەنجەرەکانم بسڕم.

دان و ئاوو،

بۆ کۆکتیلەکە دانێم.

تەلەفون،

بۆ باوکم بکەم و لەهەواڵی بپرسم.

دەمەوێت،

هەناسەیەکی پاک هەڵمژم و

هەرهیچ نا،

کەمێک پشوو بدەم.

چاوم،

دەچێتە سەر وێنەکەت،

کە بەدیواری هەیوانەکەمەوە هەڵواسراوە.

هەموو شتێکم بیر دەچێتەوە،

بێجگە لە تۆ.

ئای لەتۆ!

ئای لەتۆ!

چەند نازداری.

ئیبراهیم هەورامانی