
كەریم دەشتی
هێشتا ده‌ریا ئه‌وه‌نده شین و قووڵ نه‌بوو
هێشتا بیابان ئه‌وه‌نده دوور و درێژ نه‌بوو
چیاش ئه‌وه‌نده لێژ نه‌بوو
كاتێ كه‌وا من تۆم هه‌بوو
نه ئاگر ئه‌وه‌نده گەرم و
نه به‌فریش ئه‌وه‌ندە سارد بوو
مه‌ل به سه‌ر شانه‌وه ئه‌نیشت
گیا له ناو له‌پ شین ئه‌بوو
دڵی هه‌تاو وا دا‌غ نه‌بوو
كاتێ كه من تۆم خۆشه‌ویست
ئێستاش تۆ وه‌ك ده‌ریا پڕی
وه‌ك بیابان دوور‌و درێژ
وه‌ك چیا لێژ
نه تۆ دێیه‌وه دیدارم
نه ئه‌ستێره‌ی نیوه شه‌وێ
نه مه‌ل به‌سه‌ر شان ئه‌نیشێ
نه گیا له‌ناو له‌پ شین ئه‌بێ
به‌ڵام من هه‌ر وه‌كو جاران تۆم خۆشئه‌وێ.