
شیڤان شێرزاد
لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بۆ هونەر و کولتووری وڵاتە جیاوازەکان، کە چەند تابلۆیەکی ڕەنگینیان لەخۆوە گرتبوو، ڕەنگدانەوەی ئێش و ئازاری گەلەکەیان بوو، هونەرمەندێکی کورد بە تابلۆ ناوازەکانی دەشت و کێوەکانی کوردستانی لە هەڵگورد و کۆدۆ و ئەزمەڕەوە بە ئیتاڵیاکان ئاشنا کرد.
ئاریان لەتیف، وەک تاکە شێوەکاری کورد هاوشانی ٣٢ وڵاتی بەشداربوو لە پێشانگاکە، کە ٢٢ شێوەکاری جیهانی خاوەن ئەزموون بە تابلۆ کوردییەکانی، کە ڕەنگدانەوەی دەشت و دۆڵە و چیاکانی کوردستان و گێڕانەوەی ئەشق و ئەوینێکە لەگەڵ بەریتانی و ئەمریکیەکاندا چاوڕوانی ناساندنی هونەرەکەیەتی، کە بڕیارە ماوەی یانزە ڕۆژە لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەردەوام بێت.
ئاریان لەتیف لە ئاخاوتنێکیدا دەڵێت: هونەری هێلکاری و شێوەکاری لە کوردستان پێشکەوتنێکی گەورەی بەخۆوە بینیووە و ئێستا هونەرمەندانی ئەو بوارە لە وڵاتان بە گەشبینیەوە دەڕواننە داهێنانی ئێمەی کورد، کە دەزانن، بە هێلەکانی هونەرەکەمان، ئازارەکانی گەلەکەمان دەگەیەنینە گەلانی دنیا، کە هەمیشە بە بایەخەوە دەڕواننە دۆزی گەلە ستەم دیدەکەمان، بۆیە منیش تا ٢٢ ئەم مانگە دەمەوێت پەیام و هونەرە دەوڵەمەندەکەی خۆمان بە جیهانی پێشکەوتنی هونەر ئاشنا بکەم و گرەوی داهێنان لە ٣٢ وڵات ببەمەوە.

