
حەمە هاشم
بەشی نۆیەم
سەردەمانێک تەلارسازی مۆدێرنیستی زۆر به‌گوڕوتینه‌وه دەرکەوت و قوتابخانە جۆراوجۆرەکانی وەک “باوهاوس” و “دی ستیل” لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەوە، بەڵام لە کۆتاییدا قەبارەی بەرفراوانی ئەم تەلارسازییە چه‌قبه‌ستووه بەرگەی جوانییه‌كانی ته‌لارسازی کلاسیکی نەگرت. ئەوەی ئێستا بە تەلارسازی پۆستمۆدێرنیزم ناسراوە جێگای گرته‌وه.
تەلارسازی پۆست‌مۆدێرن خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگه لە مێژووی تەلارسازیدا، ئەمەش له توانای پسپۆڕانی بیناسازی پۆست‌مۆدێرن دا ده‌ركه‌ووت و بووه پێناسەکردن بۆ ئەو سەردەمە نوێیە كه لەسەر بنەمای ڕەتکردنەوەی ئەو بزووتنەوەیەی پێش خۆی گه‌شه‌ده‌كات.
سەرهەڵدانی تەلارسازی پۆستمۆدێرنیزم
ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو بە ناڕازیبوون لە دەرئەنجامەکانی بزووتنەوەی مۆدێرنیستی بە تایبەت لە ئەمریکای باکوور ته‌لارسازی پۆستمۆدێرنیش ده‌ركه‌ووت.
هەندێک لە شارەزایان - بە به‌كارهێنانی ئاسمان وه‌ك به‌شێك له ته‌لارسازی پۆست‌مۆدێرن بۆ خزمه‌تی گشتی شێوه‌ی ته‌لاره‌كان - هەوڵیان دا مرۆڤایەتی ڕزگاربكه‌ن لە تەلارسازی مۆدێرن.
"تەلارسازی پۆستمۆدێرینیزم" بۆ یەکەمجار لە ساڵانی شەستەکاندا وەک لادانێک لە مۆدێرنیتە و کاردانەوەیەک لە دژی خۆپارێزی و فۆرماڵیزم و یەکدەنگی دەرکەوت.
پۆستمۆدێرنیزم بانگەشە بۆ دیزاینە پڕ لە پەیوەندی و هێماکان دەکات، کە دەتوانن بەها کولتوورییە جیاوازەکان بگەیەنن، بە ده‌رخستنی دیزاینی هەمەجۆر كه له‌وێوه ده‌یانه‌وێت چاوی بینه‌ر و به‌كارهین ئارام بكه‌نه‌وه دژی بێزاری و دووباره بوونه‌وه‌ی شێوه‌كان.
تیۆریست و تەلارساز (چارڵز جێنکس) بە ڕووخاندنی چەند بینایەک دان بە مردنی تەلارسازی مۆدێرنیستیدا دەنێت، چونکە پێی وابوو ته‌لارسازی مۆدێرن نه‌یتوانی بەڵێنەکانی جێبەجێ بكات هه‌روەک چۆن ژینگەیەکی گونجاوی ژیانی بۆ بەکارهێنەرانی دابین نەکرد.
بە واتایەکی تر مامەڵەی لەگەڵ تەلارسازی نه‌كرد وه‌ك زمانێکی سه‌ربه‌خۆ، هەروەها نەیتوانی پەیوەندی لەگەڵ خەڵکی گشتیدا درووستبکات.
جێنکس چارەسەرێکی بەدیلی بۆ تەلارسازی پۆست‌مۆدێرن دۆزیەوە، کە گرنگترین تایبەتمەندییەکەی له دوو خاڵدا کۆده‌کرده‌وه، بە بۆچوونی ئەو بینا پۆستمۆدێرنەکان لە یەک کاتدا لە دوو ئاستدا پەیوەندی وه‌رده‌گرن، كه له‌لایه‌ك مانای تایبەت بۆ پسپۆڕانی وەک تەلارساز و مێژوونووسانی هونەر ده‌ڕه‌خسێنن له لایه‌كی دیكه‌وه پشووی دەردەبڕن کە ئاماژە و واتاکانی شێوازە مێژووییەکان و هێما ئاڵۆزه‌كان جیا دەکەنەوە، لە هەمان کاتدا ئەم بینایانە پەیوەندی راسته‌وخۆ لەگەڵ تێڕوانینی خه‌ڵك و ئامادەبووانێکی زۆرتر وه‌رده‌گرن بە وروژاندنی دیمه‌نێك کە هەستی نۆستالژیایان تێر دەکات.
ڕۆژنامەنووس جین جاکۆبس پێی وایه پلانه‌كانی شارستانی مۆدێرن بەهۆی شکستهێنانیان لە دیزاینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و گونجاو بۆ ژیان شكستیان هێناوه، چونکە ڕێگری لە کارلێکی کۆمەڵایەتی دەکرد نەک هاندانی.
هەروەها تەلارساز ڕۆبەرت ڤێنتوری ده‌ڵێت ته‌لارسازیی مۆدێرنیزم سیستەمێکی ڕەق و کۆنەپەرستانە پێکدەهێنێت، لە کاتێکدا ئاڵۆزییەکان و ته‌نه‌دژبه‌یه‌كه‌كانی به‌كاردێن له ته‌لارسازی مۆدێرن، كه توانای زیاتریان هەیە بۆ وروژاندنی ئارەزووی بەردەوام بۆ تاکەکان.
ئامانج و بنەماکانی تەلارسازی پۆست‌مۆدێرن:
تەلارسازەکانی پۆست‌مۆدێرن چەندین دیدگای جیاوازیان هەبوو بەڵام خواستێکی هاوبەشیان هەبوو بۆ ڕەواندنەوەی ئەو ترسانەی كه له یادەوەرییاندا تەلارسازی مۆدێرن بۆی درووستكردبوون زاڵ بوو به‌سه‌ر نه‌ستیاندا، کە نه‌یده‌هێشت لاسایی هەموو شتێکی کۆن بکەنه‌وه.
تایبەتمەندییەکانی تەلارسازی پۆست‌مۆدێرن دژایەتی ئەو دیدگا فرەییانەیە کە گشتگیری ڕەتدەکاتەوە. ئەمڕۆ ئەم زاراوەیە بۆ ئاماژەدان بە زنجیرەیەک دەربڕینی نوێی تەلارسازی بەکاردێت کە ئامانجیان ڕەخنەگرتنە لە تەلارسازی مۆدێرنیستی، بەو پێیە تەلارسازی پۆست‌مۆدێرن پێناسه‌ی ڕۆحییه بۆ پرسیارکردن لە بارودۆخێكی ناڕەزی، بەبێ ڕەتکردنەوەی بوونی ڕابردوو یان تێگەیشتن لە بارودۆخە کولتوورییە نوێیەکان و تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکان.