
بەهرە موفتی
ماڵێکی جیاو سەرینەکی تەنیا
ماڵێکی جیاو و دەمەتەقێی زەمەنێک
پیاسەیەکی تەنیا و ژیانێکی کوشندە
سۆبایەکی داگیرساو و هاوینەکی گەرمتر
فرمێسکەکان و هاوارەکی گەورەتری دەمی هەور
چاوێکی نەنووستوو و شەوێکی دڕێژی نەبڕاوە
کاتژمێرەکی خاولێدانی دڵی پیاوێک
تابلۆی خەزانێک و خەونی بەهارێک
قرچەی شکانێک و درزێکی گەورەی
لێوی چارەنووسێک
لە تەنیاییدا مانگ کە تاقانەیە و قسە لە گەڵ خۆی دەکات
لە تەنیاییدا کە خۆخێکی دڵپڕ شەق دەبێ
لە تەنیاییدا کە ترس داتدەپۆشێ و
تۆش دڵت بە سیبەری خۆت دەدەیتەوە
وای لە بێدەنگیگەڵاڕێزان و
چاوەکانی وەک هەمیشە دەگەڕێن بەدوای خۆشەویستی !