
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی ئامادەیە بۆ دەستپێكردنی وەرزێكی نوێی خولە ئەوروپییەكان.
رۆژنامەكە رایگەیاندوە، ڤینیسیۆس ئامانجی ئەوەیە لە وەرزی نوێدا وەك سەركردەی یەكەمی ریاڵ مەدرید ببینرێت و تەنانەت هیچ ترسێكیشی لە ئێمباپێ نییە ئەگەر پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات.
رونیشیكردووەتەوە، یاریزانە بەرازیلیەكە بە باشترین شێوە ئامادەیە بۆ دەستپێكردنی وەرزی نوێ و ئامادەترین یاریزانی ریاڵ مەدریدە و ئەوەش لە چەند یاری رابردوودا بەڕوونی دیار بووە.
دەشڵێت، تەنانەت ئەو كاتەش كە پشوو بووە ڤینیسیۆس رۆژانە چەند كاتژمێرێك راهێنانی ئەنجامداوە تا توانای جەستەیی دانەبەزێت و بە باشی بمێنێتەوە.
رونیشكردەوە، ئەو كاتەی یاریزانانی ریاڵ مەدرید پەیوەندیان كردەوە بە راهێنانەكانی یانەكەیانەوە، پزیشكەكان بۆیان دەركەوت كە ڤینیسیۆس ئامادەترینە لەنێو هەمویاندا و ئەو یاریزانەش سیستمێكی خواردن بە بەردەوامی پەیڕەو دەكات تا دووربێت لە زیادبونی لەشی.