بڕیار عەبدولڕەحمان - ڕواندز

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/٩/٣ لە هۆڵی بۆنەکانی ڕواندز لەژێر چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە سەرپەرشتی قایمقامیەتی قەزای ڕواندز، بەشی ڕۆشنبیریی و هونەری ڕواندز کۆنسێرتێکی گۆرانی بۆ (گروپی میوزیکی ڕەسەنی سنەی ڕۆژهەڵات) سازکرد.

کۆنسێرتەکە چەندین بەرهەمی جوان و ناوازەی ڕەسەنی لەخۆگرتبوو، ئەندامانی گروپەکە بەرهەمەکانیان پێشکەش به ئامادەبووان و هونەر دۆستان کرد.

لە کۆتاییدا ڕێزلێنانی قایمقامیەتی قەزای ڕواندز و بەشی ڕۆشنبیریی و هونەری ڕواندز پێشکەش بە گروپە کرا.

No description available.

No description available.