بڕیار عەبدولڕەحمان - ڕواندز

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٢/٢١ لە کتێبخانەی گشتی ڕواندز کۆڕی شیعری و ناساندنی یەکەم بەرهەمی نووسەر و شاعیر سەلام نەورۆز بە ناوی (دەنکە هەنارەکانی ناخ) بەڕێوەچوو.

ئێوارە کۆڕەکە کتێبخانەی گشتی ڕواندز بە هاوبەشی لە گەڵ ڕێکخراوی هاوڕێیانی کتێب سازیانکرد، ژمارەیەکی زۆر لە دۆستانی شیعر ئەدەب و کتێب ئامادەی بوون.

شاعیر لە دەسپێکدا لەسەر چۆنیەتی بەچاپ گەیاندنی یەکەم بەرهەمی قسەی کرد. دواتر لە گەڵ ژەنینی ئامێری کەمانچەو عود لە لایەن هونەرمەندان چەتۆ نەورۆز و موخلیس جەبار، لە کەشێکی ئارام و ئەدەبی شاعیر چەند تێکستێکی خوێندەوە .

لە کۆتایی کۆڕەکەدا شاعیر کتێبەکەی کردە دیاری بۆ ئامادەبووان.

سەلام نەورۆز نووسەر و شاعیر، دەنگ و ڕەنگێکی دیاری نێو بزاڤی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی ساڵانی هەشتا و نەوەدەکان بووە. ڕۆڵ و کاریگەری بەرچاوی هەبووە لە چاڵاکییە هونەری و پەروەردەییەکان. لە بوارەکانی شیعر و مۆسیقا و خۆشنووسی دەستێکی باڵای هەیە.

No description available.

No description available.