
مودریك ژاڵی
1
سۆناتینه
ــــــــــــــــ
ره‌وتی مێژووی ئێمه
هیچ ویستگه‌یه‌كی
زه‌مه‌نی تێدا نیه
ئه‌مڕۆ و دوێنێ و سبه‌ی
هه‌ر سۆناتینه‌یه‌كی حه‌زینه !
2
عه‌وله‌مه
ــــــــــــــــ
چ ئازارێكی گه‌وره‌یه
له‌م زه‌مه‌نی
بچووكی دنیای عه‌وله‌مه‌یه
تێڕوانینمان
به‌قه‌د بچووكی ( دێگه‌ڵه ) یه
3
كۆیلایه‌تی
ــــــــــــــــــــ
نه‌دین
نه‌بیر
نه‌نیشتمان
نه‌سته‌م
نه‌ئایدیۆلۆژیا
تا به‌مرۆڤ بوونیش !
ك ۆ ی ا ن نه‌كردینه‌وه
ئێستا ئێمه :
هه‌رهه‌موومان
ئاغاین
یان نۆكه‌رو كۆیله
چ په‌رته‌وازه‌یه‌كی مێژووین
وای له‌خۆمان غه‌ریبێ !