
جۆرج ئۆروێل
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین وردە وردە تاک بێلایەن نییە یان لەوانەیە بیرۆکەیبێلایەنی بۆ مرۆڤ نەمابێتەوە. ئێمە چۆن باسی ئەدەب و ڕەخنە دەکەین، بەغەریزەبێلایەنی تاک بەئاسایی دەزانین. بوونیادی سەرانسەری ئەدەبی چوارسەدساڵی ڕابردوویئەورووپا لەسەربنەمای چەمکیڕاستگۆییهزری بووە یان بەگوتەی شکسپیر: "لەگەڵ خۆت ڕاستگۆبە". داوا لەنووسەر دەکەین، درۆنەکاتو بیرکردنەوە و هەستپێکراوەکانی دەرببڕێت. خراپترین ڕەخنەگرتنمان لەکاری هونەری، بڵێین ڕاستگۆ نییە. تەنانەت ئەم گوتەیەی ڕەخنە لەکارە ئەدەبییەکاندا زیاتر ڕاستە، چونکە لەکاری هونەرییدا خۆنوێنی، خۆنمایشکردن و تا ڕادەیەک فێڵکردن ئەوەندە گرنگ نییە، تا نووسەر لەبنەمادا ڕاستگۆ و دڵسۆزبێت. ئەدەبی مۆدێرن لەبنەڕەتدا شتێکیکەسییە: یان ڕاستگۆیانە هزروهەستی کەسێک دەردەبڕێت یان هیچ نییە.
گوتمان ئەم بیرۆکەیە بەئاسایی وەردەگرین، بەڵام کە بمانەوێت بیخەینە چوارچێوەی وشەوە، دەبینین ئەدەب چۆن لەمەترسیدایە، چونکە ئەوسەردەمەی تێیدادەژین، سەردەمی حکومەتی تۆلیتارەو ڕێگای ئازادیی بەتاک نادات و دوورنییە نەتوانێت بیدات. کاتێک یەکێک باسی تۆتالیتاریزم دەکات، ئەڵمانیا [هیتلەر]، ڕووسیە [ستالین] و ئیتالیای [مۆسۆلینی] بیردەکەوێتەوە، پێویستە فۆبیای بوونە دیاردەی جیهانی تۆتالیتاریزممانهەبێت. بەئاشکرا قۆناغی سەرمایەداری ئازاد بەرەوکۆتایییە و وڵاتان لەپێشکەوتنەوەی ئابووری قووڵبوونەتەوە و بەپێی سەلیقەی خۆیان دەتوانن پێی بڵێن سۆسیالیزم یان سەرمایەداری دەوڵەتی. بەوپێیە، ئازادی ئابووری تاک و زیاتر ئازادییەکەی بەپێی مەیلی کاری خۆی دیاریبکات و بیکات بۆخۆی و ئازادانە هاموشۆ بکات، کۆتایی پێدێت. تا دواڕۆژانێک ئەنجامی ئەمکارە پێشبینی نەکراوبوو. هەرگیز سەرنج نادرێت کە لەناوچوونی ئازادی ئابووری کاریگەری بەسەر ئازادی فیکریشەوە دەبێت. بە گشتی، بۆچوونوایە سۆسیالیزم جۆرێک لیبرالیزمی ئاکارییە و دەوڵەت بەرپرسیاریی ژیانی ئابووریت هەڵدەگرێ، لەشەڕی بێکاری، هەژاری و شێوەکانی ڕزگارتان دەکات، بەڵام پێویستی بەدەستوەردان لەژیانی تایبەتی فیکریت نابێ. هەتا هونەر کەمێک زیاتر لەسەردەمی سەرمایەداری لیبراڵ تۆخ دەبێتەوەوهەڵدەچێت، چونکە پاشان هونەرمەند لەژێر فشارو زۆرەملێی ئابووری نابێت.
تۆتالیتاریزم بەئاستێک ڕێگەی بەئازادی بیرکردنەوەدابوو، لەهیچ سەردەمێکی ڕابردوو نەبیسترابوو. تێگەیشتن لەم خاڵە گرنگە کە هەژموونی تۆتالیتاریزم بەسەر پانتایی هزرەوە نەک بیرکردنەوەیەک کە نابێت هەمانبێت، بەڵکو ئەوبیرکردنەوانەش دەگرێتەوە دەبێت هەمانبێت. تۆتالیتاریزم نەک تەنیا دەربڕینی هەندێک بیرکردنەوە و هەتا ڕێگەپێدانیان یاساغ دەکات، بەڵکو بەسەرتدا دەسەپێنێت کە دەبێت بیرلەچی بکەیەوە، ئایدۆلۆژیای تایبەتت بۆ بەرهەم دێنێ و دەکۆشێ هەم بەسەر ژیانی سۆزداریتدا زاڵبێت و هەم بڕیار لەکۆمەڵێک ڕێسای ئاکاریی بدات. ئەوەندەی تۆتالیتاریزم بۆی بکرێت لەدنیای دەرەوە دات دەبڕێت و لەجیهانێکی دەستکرددا قفڵتدەکات، هیچ پێوەرێکت بۆ بەراوردکردن نەبێت. حکومەتی تۆتالیتار هەوڵدەدات و لانیکەم ئەوەندەی دەسەڵاتی بەسەر کرداری هاوڵاتییەکانیدا دەبێت، بیرکردنەوە و هەستوسۆزیان کۆنتڕۆڵ بکات.
پرسیاری گرنگ، ئەدەب دەتوانێت لەوکەشوهەوایەدا بژی؟ بەکورتی پێموایە: نەخێر، ناتوانێت. ئەگەر تۆتالیتاریزم ببێتە جیهانی و هەرمان، پێویستە کۆتایی بەوەبهێنرێت تا ئێستا بەناوی ئەدەب ناسیومانەو بەپێچەوانەی ئەوەی دەکرێت لەسەرەتادا باوەڕپێکراوبێت، ڕاست نییە بڵێین تەنیا ئەدەبی ئەورووپی دوای ڕێنساینس کۆتایی پێهات.
جیاوازیی تۆتالیتاریزم لەقووتابخانە ڕەسمی و باوەکانی ڕابردووی ئەورووپا یان ڕۆژهەڵات، بنەڕەتی و ژیارییە. گرنگترین جیاوازی، قووتابخانەکانی ڕابردوو نەگۆڕ بوون یان لانیکەم خێرا نەدەگۆڕان. ڕاستە کڵێسا لەئەورووپای سەدەکانی ناوەڕاست دەیسەپاند دەبێت باوەڕت بەچ بێت، بەڵام لانیکەم ڕێگەی دەدا ئەو بیروباوەڕە لەناو لانکەوە تا ناو گۆڕ بپارێزی و بڕیاری نەدەدا پێویستە دووشەممە باوەڕت بەوەبێت و سێ شەممە بەشتێکیتر. هەتا ئەمڕۆ ئەمکارە کەم و زۆر دەربارەی قووتابخانە باو و ڕەسمییەکانی مەسیحی یان هیندۆس یان بودایی یان ئیسلامی ڕاستە. باوەڕبوون بەم قووتابخانانە، هەڵبەتە فیکرەکەی لەبازنەیەکی تایبەتیدا سنووردارە و هەمووتەمەنی لەوچوارچێوە فیکرییەدا بەڕێدەکات، بەڵام کەس دەستکاری هەستوسۆزەکانی ناکات، لەتۆتالیتاریزمداپێچەوانەکەی ڕاستە. گەرچیتایبەتمەندی حکومەتی تۆتالیتار کۆنتڕۆڵکردنی فیکرە، بەڵام چەقبەستووی ناکات. دۆگماتیزم گوماناوی نیشاندەدا و ڕۆژانە دەیگۆڕێت. پێویستی بەدۆگماتیزمە، چونکە پێویستی بەگوێڕایەڵی ڕەهای هاوڵاتییەکانیەتی، بەڵام ناتوانێت خۆی لەگۆڕان بدزێتەوە، چونکە ململانێی دەسەڵات پێویستی بەگۆڕانە. حکومەتی تۆتالیتار لەلایەکپێیوایە هەڵەناکاو لەلاکەیتر پەلاماری بنەمای چەمکی حەقیقەتی واتایی دەدا. وەک نموونەیەکی ئاشکرا، پێویستبوو هەرئەڵمانیەک تا ئەیلولی ساڵی ١٩٣٩ بەترس و بێزارییەوە لە بەڵشەفیزمی ڕووسی بڕوانێت و لەئەیلولی ساڵی ١٩٣٩ بەستایش و خۆشەویستییەوە. ئەگەر ڕووسیە و ئەڵمانیا شەڕ بکەن، بەئەگەرێکی بەهێز لەچەند ساڵێکی داهاتوو شەڕ دەکەن، دووبارە هەربەو تووندییەدەگۆڕێت. چاوەڕوان دەکرێت سۆزوئەوین و کینەی تاکی ئەڵمانی بەوەخت، لەشەوەوە تا بەیانی بگۆڕێت. پێموانیە کاریگەری لەئەدەبدا پێویستی بەگوتن بێت. بەگشتی نووسین پرسێکی هەستیارەو هەمیشە لەدەرەوە کۆنتڕۆڵ ناکرێت. ئاسانە بەتیۆری دەستخۆشی لەدەمارگیرانی ئەمڕۆبکەی، بەڵامتەنیا کاتێکنووسینێک کاریگەریبەسەرەوە هەبێت دەردەکەوێت، کەسەکە هەست بەحەقیقەتی گوتنەکەی بکات، بێئەو هیچ پاڵنەرێکی داهێنەرانە نابێت. هەموو شاهیدەکان ئاماژەن کە گۆڕانی سۆزداری کتوپڕی چاوەڕوانکراوی تۆتالیتاریزم لەلایەنگرانی لەڕووی دەروونییەوە مەحاڵەو باڵاترین هۆکارییان، گەر تۆتالیتاریزم لەدنیادا سەربکەوێ، ئەدەب بەومانایەی دەیناسین، کۆتایی پێدێت. لەئێستاوە وادیارە تۆتالیتاریزم ئەو کاریگەریەی هەبێت. ئەدەب لە ئیتالیا ئیفلیج بووە و لەئاڵمانیا بەڕواڵەت پەنگیداوەتەوە. کتێب سووتاندن، لەهەمووشتێک زیاتر خوڵکوخۆی نازییەکانە. تەنانەت لەڕووسیە ڕێنسانس ئەدەبینەگرتووەتەوە کە ڕۆژانێک چاوەڕوانیبووین و تەوانترین نووسەرانی ڕووس پاڵنەرێکی زەق بەرچاودەکەوێت کە یان خۆیان بکووژن، یان لەزیندانەکاندا دیارنەمێنن.
پێشتر گوتمان سەرمایەداری لیبراڵ بەئاشکرا بەرەوکۆتاییەو بەمەش، ڕەنگە وەها بەرچاوکەوتبێت کە دەڵێین ئازادی بیرکردنەوەش بێگومان بڕیاری مردنی بەسەردا دراوە، بەڵام باوەڕم وانییەو دەمەوێت تەنیا لەکۆتاییدا بڵێم لەوباوەڕەدام ئومێد بەمانەوەی ئەدەب لەوڵاتانێکە ئازادیخوازیی، قووڵترین ڕەگی داکوتابێت. بەباوەڕی من (کە لەوانەیە لەئارەزوویەکی مەحاڵ زیاترنەبێت)، ئەگەرچی بێگومان ئابووری سۆسیالیستی دێت، تەنیا ئەو وڵاتانە دەزانن چۆن سۆسیالیزم جگەلە تۆتالیتاریزم بگۆڕن کە ئازادی بیرکردنەوەیان بتوانێت دوای پێچانەوەی تاکگەرایی، ئابووریی بەردەوام بێت. هەر چۆنێکبێت تاکە ئومێدە بۆ هەمووئەوانەی ترسی ئەدەبییان لەدڵدایە. کەسێک هەست بە بەهای ئەدەب بکات، لەڕۆڵی تەوەری ئەدەب لەڕەوتی گەشەکردنی مێژووی مرۆڤایەتی بگات، دەبێت بزانێ پێویستی بەگژداچوونەوەی تۆتالیتاریزم، چ لەدەرەوە بەسەرماندا سەپابێت و چ لەناوخۆ، پرسی مردن و ژیانە.
(ئەم وتارە لە ساڵی ١٩٤١ نووسراوە و ئەوەندەی پێنەچوە ڕووداوی پێشبینیکراوینووسەر ڕوویداوە و هەستی هەر دوولا گۆڕاوە).
madomeh.com