
كاتێ باس لە مێژووی شانۆ ی كوردی دەكرێت بەتایبەتی لە شاری هەولێر، ناكرێت باس لە هونەرمەند "ئەحمەد جەمیل عەبدولسەمەد" نەكەین ئەو خاوەن مێژوویەكی پڕشنگدارە خاوەنی چەندین نمایشی شانۆ و درامایە، رۆڵێكی گرنگی بیینوە لە پێشڤەچوونی رەوتی شانۆ لە شاری هەولێر بەتایبەتی لە هەشتایەكانی سەدەی رابردوو ئێمە بۆ زیاتر ئاشنا بوو بەو هونەرمەندە لە نزیكەوە بە چەند پرسیارێك بەسەرمان كردوە.
هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس
* ئەرشیفی هونەریتان دەوڵەمەندە بە چەندین بەرهەمی بەپێز ئەگەر بكرێت ئاماژەیان پێبدەیت.
سەرەتای كاری هونەریم دەگەرێتەوە بۆ ئەوە كاتەی كە قوتابی بووم لە قوتابخانەی مەولەوی كوِران لە شاری هەولێركاتێ بە شداریم دەكرد لە چالاكی قوتابخانەكانی هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستای هونەرمەند "تەحسین تەها"وە لە یەكییەتی قوتابیانی كوردستان .. لەساڵی 1975لەئۆردوگای رەبەت لەرۆژهەڵاتی كوردستانتیپێكی شانۆییمان بە ناوی تیپی(خەبات) دامەزراند لەگەڵ هونەرمە ندان(موئەیەد فقێ وفەرەیدون ئاریۆخی) چەند شانۆگەرییەكمان پێش كەش كرد. دوایی بە شداری چەند بەرهەمێكیم لە چالاكی قوتابخانەكانی هەولێرم كردوەكو:
ئۆپەرێتی "رووباری ژیان" لە نووسین "مدحت بێ خەو" دەرهێنانی هونەرمەند" تەحسین ها" ساڵی 1978 ،ئۆپەرێتی "داستانی شۆرش "لە نووسین "مدحت بێ خەو"دەرهێنانی هونەرمەند"تحسین تەها" ساڵی1979،درامای "هونەر و ژیان" لە نووسین "رێواس جاف "دەرهێنانی "عادل عبدوڵڵا" ساڵی 1977 كە بەرهەمی تیپی كۆمەڵەی هونەرو وێژەی كوردی هەولێر بوو. دا كردوە لەوانە:هەروەها بەشداریم كرد لە چەند بەرهەمێك لەگەڵ تیپی شانۆی هەولێر.
شانۆگەری" هەبوو نەبوو" لە نووسینی" قاسم محەمەد"دەرهێنانی هونەرمەند" سەباح عەبدولڕەحمان" ساڵی 1980 بۆ تەلەفزیۆن تۆمار كرا، شانۆگەری"لاس و خەزال" لە نووسینی "نازم دڵبەند"دەرهینانی هونەرمەند "سەباح عەبدولڕەحمان" ساڵی 1983 بۆ تەلەفزۆین تۆمار كرا،درامای " تاپۆ هەقی چی یە" لە نووسینی هونەرمەند"چەتۆ حسن" دەرهێنانی "زوهیر عەبدولمەسیح" ساڵی 1983 ،شانۆگەری "ئادابا" لە نووسینی "معاز یوسف" لە دەرهێنانی "هاشم زەینەل" ساڵی 1984 ،درامای" سورمە خان "لە نووسینی"محەمە یونس "دەرهێنانی "سەفوەت جەراح" ساڵی 1983، درامای"هەورو ساماڵ" لە نووسینی"چەتۆ حسن"دەرهێنانی هونەرمەند"عادل عەبدوڵڵا "ساڵی 1980،شانۆگەری "خاتووكڵاوزەر" لە نووسین" حەمە كریم هەورامی" دەرهێنانی "سەفوەت جەراح" ساڵی 1985 ،شانۆگەری "خانە دان" لە نووسینی مۆلێر دەرهێنانی هونەرمەند"تەحسین شەعبان" ساڵی 1984،شانۆگەری "مرۆڤ و ئازارەكانی" نووسینی "پیتر ڤایس" دەرهێنانی هونەرمەند"سەباح عەبدولڕەحمان" ساڵی 1983، شانۆگەری "قەڵای دم دم" نووسینیعەرەب شەمۆ دەرهێنانی هونەرمەند"سەعدون یونس" ساڵی 1984، شانۆ گەری"حەمە دۆك" نووسینی "یەشار كەمال" دەرهێنانی هونەرمەند"تەڵعت سامان" ساڵی 1988،شانۆگەری "گوڵی نەهێنی" لە نووسین و دەرهێنانی "لەتیف نوعمان" ساڵی 1986 درامای"ئاسكە"نووسینی "حەیدر عەبدولڕەحمان" دەرهێنانی "سەعدون یونس" ساڵی 1978،شانۆگەری "مەرزی و كاكە مین" لە نووسینی "چەتۆ حەسن " دەرهێنانی "سەعدون یونس" ،شانۆگەری "قاسپەی كەو" نووسینی "سەمیر عەبدولستار"دەرهێنانی "سەعدون یونس" ساڵی 1978،تەمسیلی"گەرەكەمان"نووسینی "چەتۆ حەسن"لەدەرهێنانی هونەرمەند"سەعدون یونس"،درامای" كۆلار" نووسینی "حەیدەر عەبدولڕەحمان"دەرهێنانی "سەعدون یونس"، شانۆگەری "مردووی سەر شۆستەكە"دەرهێنانی هونەرمەند "فەرهاد شەریف"،شانۆ گەری" نالی خەونێكی ئەرخەوانی" نووسینی هونەرمەند"ئەحمەد سالار" دەرهێنانی "حەمە عەلی خان"،شانۆ گەری" تاشە بەردوو چاڵ " نووسین و دەرهێنانی"سەباح عەبدولڕەحمان"، شانۆگەری "شاهەر شایە" نووسینی "سەعدوڵڵا یونس" دەرهێنانی "سەباح عەبدولڕرحمان".
هەروەها لەگەڵ هونەرمەند بەكر مەعروف تیپی شانۆی پێشرەوی كرێكارامان دامە زراند چەندین شانۆگەریمان پێشكەش كرد لەوانە شانۆگەری"خەبات"،شانۆگەری"كێبەرپرسیارە" شانۆگەری " بەندی ژمارە 47"،هەرلەمیانی كارەكانم چەندین بەرهەمی رادیۆییمان بۆ رادیۆی بەغدا تۆمار كرد.
*جگە لەكاری شانۆ لە دراماشدا كارت كردوە چ جیاوازیك هەیە لە رووی نواندنەوە؟
- بەرای من جیاوازیكی زۆر هەیە لە نێوانیاندا هەیە،لە شانۆ دا هونەرمەند دەبێت خۆی زۆر باش ئامادە بكات بۆ ئەزبەركردنی دیالۆگەكانوەكاتێكی زۆریش پرۆڤەدەكات چونكە لە كاتی نمایش راستەوخۆ رووبەرووی بینەران دەبێتەوە بۆیە دەبێت بە وردی مامەڵە لەگەڵ هەموو شتێك بكات، دەبێت باش كۆنتروڵی خۆی بكات ،بەبۆچوونی من هونەرمەند زیاتر چێژ لە شانۆ دەبینێت،بەڵام لە دراما وا نیە ئەكتەر رووبەروو كامێرادەبێتەوە بە ئارەزووی دەرهێنەر كامە گرتەیان بەدڵ بوو ئەو هەڵدەبژێرێت لە هەمەكان كاتدا كاتی ئەكتەر لەكاتی وێنەگرتن، هەڵە دەكات دەتوانێت چەندین جار دووبارە بكاتەوە، كە لە نواندنی سەرتەختەی شانۆدا ئەم حاڵەتە بوونی نییە .
*بەو پێیەی ساڵنێكەلە هاندەران دەژیت شانۆی كوردی لەدەرەوە چۆن دەبینی؟
زۆر بە داخەوە شانۆی كوردی لەهاندەران زۆر زۆر كزە وەك پێویست نییە لەوانەیە دووساڵ جارێك شانۆگەریك نمایش بكرێت،كاتێ شانۆگەرێك لە وڵاتێك نمایش دەكرێت،لە هەموو ووڵاتێك نمایش ناكرێت،هۆكاریش زۆرن وەكونەبوونی كات لەلای هونەرمە ندەكان چونكە زۆربەی هونەرمەندان بۆ بژیوی ژیانیخێزانەكان كاردەكەن،هیچ لایەنێك هاوكاری مادیان ناكات زۆرجاریش لەكوردستان هەندێ تیپی هونەری بۆنمایشكردنی بەرهەمەكانیان دێنە ئێرە ئەوانیش كێش و گرفتی خۆیان هەیە..بێگۆمان كێشە زۆر ئەگەر باسیان بكەین.
*ئاستی شانۆكوردی بەگشتی لە ئیستادا چۆن دەبینی؟
- بە داخەوە شانۆی كوردی زۆر لەكزی دایە،بە تایبەتی لە شاری هەولێر ئەگەرلە ساڵێك نمایشیكی شانۆ بكرێت،هۆكاریش زۆرن لەوانە كەمی هاوكاری دارایی تەرخان كراو بۆ شانۆ ، دەست نیشان كردنی دەقی خراپ، وەنە بوونی هۆڵی نمایشی شانۆیی ئەوانە هەموویان هۆكارن بۆ دابەزینی ئاستی شانۆی كوردی ، بۆیە دەبێت بەرپرسان چارسەرێك بۆ ئەو قەیرانە بدۆزنەوە، وە دوور كەوتنەوەی شانۆكارانی بە ئەزموون ئەوانە پێمان دەڵێن كەوا شانۆی كوردی لە قەیرانێكی گەورە دایە كەجێگای داخەبەڵام لە شاری سلێمانی جوڵەی شانۆیی بەربەردەوامی هەیە هیوادارم ئەو جووڵایەش لە هەموو شارەكانی كوردستان بوونی هەبێت، داوا لە شانۆكاران دەكەم با هەموویان یەك دەست بن یەكگرتووبن لە پێناو شانۆی كوردیمان.
* بینەر چێژ لەچ جۆرەنمایشێكی شانۆیی دەبینیت (بەزمەسات یان مەرگەسات)؟
-بە بۆچوونی خۆم لەم كاتە دابینەری شانۆ لە كوردستان تارادەیەك بێزارە،بە باردۆخی ژیانی سەخەت گوزەر دەكات ، ناسۆرییەكانی زۆرە بۆیە حەز بەنمایشێك دەكات كە كەمێك لەو ناخۆشیانەی كەم بكاتەوە لەبەر ئەوە هەست دەكەین بینەر زیاتر حەز بەنمایشێك دەكات كە كە باری دەروونی ئارام بكاتەوە زیاتر حەز لە نمایشی بەزمەسات دەكات، بەمەرجێ پەیامێكی شانۆیی مرۆڤایەتی هەبێت نەك تەنیا ئامانج لێی تەنیا پێكەنین بێت.
*رۆڵی و گرنگی تەكنیك بە تایبەتی رووناكی لە شانۆدا تا چەند لە خزمەت نمایش شانۆ دایە؟
- رووناكی رۆڵیكی گرنیكی هەیە لە شانۆدا،چارە سەری زۆر شت دەكات ،هەندێك لە نمایشەشانۆییەكان بەبێ رووناكی پەیامی خۆی وون دەكات،چونكە لە رێگەی رووناكی ،دەست نیشان كردنی هەمووكاتەكانی شانۆدەكرێت بۆیە چەندە دە قی شانۆ گرنگە ئەوەندەش تەكنیكی رووناكی گرنگە بۆ شانۆ ،بەڵام بە داخەوە شانۆی كوردیمان لەم بوارەدا زۆر هەژارە بەجۆرێك تائێستا نەمان توانیوە هونەرمە ندی پسپۆری رووناكی ئامادە بكەین، بە تایبەتی لە كۆلێژ و پەیمانگاكان زۆر گرنگی بەم بوارە نادەن بۆ ئەوەی كادیری لێهاتووی رووناكی دروست بكەینئێستا لە وڵاتی ئالمَانیا هیچ كەس ناتوانێ لەم بوارە كار بكات ئەگەر هاتوو بڕوانامەی پسپۆری رووناكی نەبێت چەندین پەیمانگا و كۆلێژی هونەری تایبەت بەم بوارە هەن،بەو هیواییەی لە كوردستانیش گرنگی بەو بوارە بدرێت.
*هیچ پرۆژەیەكت بۆ داهاتوو هەیە؟
- هیوادارم كاتێ گەرامەوە بۆ كوردستان سوود لە تواناكانم وەربگیرێت،چونكە من ماوەی(25) ساڵەلەشانۆینورنبێرگ لە بەشی تە كنیكی رووناكی كارە دەكەم ئەزموونێكی باشم لەو بوارە دا هەیە.

