
سەربەست كاكی
گەلی كورد لەسەرەتای بوونیەوە تاكو ئەمڕۆ هونەر رۆڵێكی باڵای بینیوە هەر لەكاتی پیشەوەری كارە هەرەوەزیەكان بە لاوك و حەیران و بلوێر و نەی و بالەبان و دووزەلە كارەكانیان ڕاپەڕاندوە و سوودی زۆریان بینیوە بۆ ماندوو حەسانەوە بۆ ئاخ هەكێشانی زەحمەتكێشەكانیان لەبەرخۆشی و جۆشی هونەری بەیەكەوە دەیان چڕی
یان هەر لەدێرزەمانەوە لەكاتی بوك گوستنەوە دەیان گۆت حەفت شەو حەفت رۆژ و بەبۆنەی ئاهەنگی بۆك گواستنەوە شاییان كردووە.
لەلایەكی تر هەرلە لەدیوەخان و مەجلیسی شەوانەی زستان تادرەنگانی شەویان بەخۆشی بەڕێكردوەو
مام دێوانە یەكیك بوە لەوهونەرمەندانەی ئەوسا ,كە ئەسپی خۆی تاوداوە وكەلێنێكی پڕكردوەتەوە بەژەنینی بلوول و دووزەلەو زوورنا
-دەگێڕنەوە سەرەتای هونەری مام دێوان بەرخەوان بووە لەگەل كەسێك بەناوی حوسێنە كۆر خەڵكی گوندی شۆربەش بوە ئەو حسین ناوە شمشاڵی هەبووە مام دێوانەش لۆیە ئارەزووی لە زووڕنا بووە و بەماڵی خۆیانی گوتووە دووزەلەیەكم لۆ بكڕن مالەوەشیان لۆیان نەدەكڕی حەزیان لێنەبووە كاری هوونەری بكات كەپێشتر پێیان دەگووت چاوەش , ئەوە بوو پیاوەك لەگوندی پێی گوتوە وشەغرەم لۆ بكێشە شەرتبێ زووڕنایەكت لۆ بكڕم , ئەوەبوو گۆتی چەند رۆژێك كارم لۆكرد زوڕنایەكی لۆكڕیم
دوای كارەكەی چوون لۆ هەولێر لای مالی حەمەدەمین چاوەش كەدەكاتە مامی حەمەسوری زوورناژەن ) زوورنایەكی لۆكڕیم بە 10 دەرووپیە
كەدوایە باش فیر بوو نزمەكانیشی لێدەدا
لوفێربوونی نزمی لاوكە كان چووتە بادینان گوندی گۆمەزەردێ لای (كەسێك بەناوی سەیدۆ جو) هیچ ئامێرەكی نەزانیوە بیژەنی تەنها لاوك بێژبووەو بەقسەی مام دێوانە(سەیدۆجو) وەستابوەو لەلاوك گۆتن
سەیدۆ لۆ مام دێوانەی گێرایتەوە كە ئەویش لە( حەمۆ حەسۆ) فێرە لاوك بوەو
ئەولاوكانەی كەی چڕی یادەیانگۆت - (سوار ئایشە گورێ +ئایشەگور +سەودالێ + دەروێشی عەبدی +سلیمان بەگ +وەسمانۆ دینۆ +لاوكی چەتۆ +وەلەڕمی +سۆرانی – یا مەیتەرخانە + حەیران ) ئەونزمانەی بەباشی چڕییە
لەدوایە ماوەیەكی زۆر سالی 1986 دوابلوێری, سەید كەریم لۆی دروست كردو بە 6شەش دیناری
كوری گەورەی مام دێوانە
-( بەدرخان دێوانە )لەدایك بوونی 1938 گۆتی باپیرم ناوی رەحمانە بەلام پێیان دەگۆت ئاورەحمان شەشە یەكەم باپیرم لەدەستەكی شەش پەنجەی هەبوو وە زۆریش بەهێزبووە هێزی شەش پیاوی هەبوە لە كاركردن لەبەرئەوەش ناوەكەی ئەوها بلاو بۆتەوە
-بەدرخان دێوانە\بابم و حەسەن لاوك مانگێك بزربوون كەس نەی دەزانی كێوە چوەنە, دواتر گەڕانەوە پاشماوەیەك لە رادیۆ لاوكی حەسەن حەیران بەژەنینی بلوێری مام دێوانە بەخشكرا , ئەو كات خەلك زانیان مام دێوانەو مام حەسەن لاوك چوبوونەتەناوپێشمەرگان لەباتی مارش لاوك و حیرانیان پەخشدەكرد لەسەرزاری دایكی بەدرخان دەگێرێتەوە دەلی سالی شۆڕش ئەوكات پیشمەرگە بابمیان بردە شاخ بەنەهێنی لە گەل حەسەن لاوك ئەوان تالاوكو حەیران بلێن لۆ شۆرش
-بەدرخان دێوانە \ جارێك باوكم بۆچەند ڕۆژێك چووە ناوچەیك لەدەرەوەی شاری هەولێر كەهاتەوە ئافرەتێكی لەگەل خۆی هێنابووی, باپیرم گۆتبوویە بابم ئەو ئافرەتەكێیە بابیشم گۆتی وەلا بابە ئەوە لەشایێ حەزم لێكرد لەگەرخۆم هیناوە , باپیرم گۆتی بالەسمایلی مارە بكەین واتە برای دێوانە, ئافرەتەكەش گۆتی وەلا مێرد بەسمایلی ناكەم یەك بستۆكەیە ئەمن لۆدێوانەی هاتیمە.
--------
-تەحسین كوری مام دێوانە\ دەگێرێتەوە دەڵی لە ئاهەنگەكان هەردەم لەگەل باوكم بووم ئەوكات سەید كەریم و مام دێوانە و تحسین دێوانە بەسەدان ئاهەنگمان گێراوە, گروپی شایی گێڕان هەندەنەبوون مال هەبوو دەعوەتیان دەكردین بەلام ئەمە هەمووكات پێمان نەدەكرا لۆ هەمووئاهەنگێك بچین لەبەرئەوەی پیشتر زیاتر لەپینج شەمە تا هەینی شای دەگەرا مەگەر لەچوارشەمەوە ئاهەنگ هەبوایە لۆیە ئەوكەسەی كەبووك گواستنەوەی هەبوایە لەسەر ئێمە ڕادەوەستا هەتا دەرفەتمان دەبوو.
تەحسین دێوانە \ئاهەنگێكمان هەبوو لەلای دیبەگەی كەهاتینەوە ئۆتۆمۆبیل كەم بوو بگرە لەگوندەكان هەر نەبوو, ئەمەیان بەپشتی گوێدرێژێناردەوە , بابم لە گەل سەید كەریم بەنۆرە سواری پشتی دەبوون منیش بەپێیان لەدیبەگە لۆ هەلێری , لەرێی تووشی كابرایەك بووین ئەمن دۆرەكەم لە ناو گوشەكی كردبوو , كابراگۆتی ئەوە چیە پێتانە ئەمنیش هاتە سەرزارم گۆتم ئەوە كودیە , كابرا گۆتی وەی بابە لەو كودیەی سەید كەریم بەچاوی ئاماژەی لۆكردم گۆتی دووداری لەدۆرەكەی بدە ئەمنیش دوودارم لێدالەدۆرەكەی گۆتی وەلا ئەوە دەنگی خۆشە ,كەشف بووین كە شایی گێرین گۆتی وەلا نابی بڕۆن ئەمەی بردەوە ماڵی خۆیان گۆتی دەبیت دۆرو زوڕنام لۆ لێبدەن ئەمەش لۆمان لیداو برەك پارەی داینێ , كابرا شمشێرەكی پێبوو (سەید كەریم )گۆتی بەخوای ئەوشەو لیرەبین ئەو كابرایە بەو شمشێرە پەلپەلمان دەكات ) ئەوەبوو یەك یەك خۆمان دزیەوە بەفێر ڕامان كرد.
-زەینەب دێوانە \دەگێرتەوە دەلێ باوكم زۆرپۆشتەبوو خۆی بەپاكی ڕادەگرت جلوبەرگی هەردەم نووێ و خاوین بوو مرادخانی لەبەردەكرد و هەوری سۆری لەسەردەكرد , زۆریش حەزی لەخاوێنی بوو , زۆرجاران سابوونی بەكارتۆن دەكڕی وەكی دەهاتەوە لۆ مالێ هەرلەسەری كۆلانی هەرمالەوسابوونەكی دەدایێ و ئەوی زۆرتربان لەماڵێ زیاتری دەدایێ
زەینەب خان\ هەندەك مەروومالاتمان هەبوو لای مام عەدۆ سەرلۆمەبوو شیرەكەشی لۆوان بوو,بابم ناوە ناوە كاوڕەكی دەهێناوە ماڵێ و سەری دەبڕی و هەمووی دەبەخشیەوە بەسەردراوسێكانمان یەك جەم ی لۆخۆمان دەگێراوە (ئەرێ بەنای خوای ) یان دەچوە مارە ئاغەكان دووڕۆژ سێ رۆژی هەندەك جار حەفت رۆژی پێدەچوو كابرایەكیش هەبوو ناوی مام (حەسەن مەدێ ) بوو نازانم تورمێلەكی هەبوو وابزانم جێب بووئەوە بەگەخۆی دەداو پارەی دەدایێ و دەچوونە گوندەكان
-زەینەب\كابرایەكی زۆر دیار بوو خەرك هەموو خۆشیان دەویست مەجریسی خۆشبوو بلوێری لیدەدا و قسەزان بوو هەروەها مەسەلەی زۆری دەزانی حەقایەت واتە چیرۆك و باسوخواسی دوونیاێی زۆر دەزانی,ئێواران بچوبایە هەر ماڵە كی یان مەجلیسەكی ئەوكەسانەی لەو مەجیلسەی دابنیشتبانە هەتاسبەینێ نەدەنووستن لە بەرقسەخۆشەكانی بابم
ئەوجەوەكی دەهاتەوە هەركەسەو دیاریەكیان دەدایێ بابیشم زیاتر گەنمی وەردەگرد
ئیدی سەرت نێشێنم وەكی دەهاتەوە مارێ بەخوای دۆست و جیران هەمووی گوشی لەگەر خۆی دەهینا دەیان گۆت مام دێوانە هاتەوە مارەكانیش (ماری عیشێ مامەی بوو ماری شێخ تاهیریبوو ماری ئامینەی حسین ی بوو ماری نەخشینی بوو ماری پلكە ئامانی بوو ماری مەلاسابیری بوو هەمووی گوشیان دەهینا دەهاتن بابیشم ئەوەی دەیهینا هەرلە حەوشەی خەرك ریزیان دەگرت و هەمووی دەبەخشیەوە ئەوەی لەماری سەرخێزانیان زۆربایە زۆرتری دەدانی ؟ ئەوجەداكم تووڕە دەبوو,دەی گۆت ئەوە چەند ڕۆژە رۆِیشتی چت لۆ خۆمان نەهێشتەوە تەنها (--------)لۆمایتەوە ههههههه, بابیشم دەیگۆت خەمت نەبیت دووسێ رۆژی دی دەچم هەندەی دیكە دەینمەوە .
بابم زۆر دڵی باشبوو دەیزانی خەرك فەقیرە لۆیە ئەو های دەكرد ,وەكی دەچووەئاهەنگەكان هەرچی پێیان ببەخشیبا دەهیهێناوەو بەشی هەموودراوسێكانی دەدا
-یان ئێواران قەد نانی بەتەنێ نەدەخوارد ئەمەی دەنارد دەیگۆت برۆن بانگی جیرانەكی بكەن بێت نانم لەگەر بخوات
-جارەكی كابرایەك هەبوو ناوی مام نادربوو بەشەڕهات لەكۆرانێ پۆلیس هاتن مام نادریان گرت و لەگەرئەوكەسەی شەڕی لەگەل كردبوو بردیانە قشرەی
وەكی باوكم هاتەوە خەلك كۆببونەوە ,باوكیشم گۆتی ئەوە چبوە وەلا خەلكەكە شەڕەكەیان لۆگێڕاوە , باوكم یەكسەر چوە قشرەی گۆتبوویە ئەوانەی وێندەر ئەمنیش نارۆمەوە یان حەپسم بكەن لەگەل ئەوانە یان ئازادیان بكەن , باوكم هەرنەهاتەوە شەوێ دووپۆلیس هاتن گۆتیان بلوولەكەمان بدەنێ لۆ مام دێ وانەی دەبەین بلولەكەیان برد, داكم گۆتی بنوون مندالینە تازە بابتان نایەتەوە هەتا سبەینی نادرەشێتی لەگەرخۆی دەینیتەوە , سبەینێ رێك قسەكەی دایكم هاتە جێ نادری هیناوە
- باوكم بچوبایە هەرسولحەكی یان ناوبژی هەرشەڕەكی كیشەكەی چارەسەردەكرد كەسیش لەبەردری نەدەبوو پێكی دەهینانەوە
- زەینب باوكم \ لەكۆتایەكانی ژیانیدا ئۆتۆمۆبیل خۆی لێداو قاچی شكاند ,پۆلیسكەشوفێرەكەیان دەست گیر كرد باوكم گۆتی بەخوای نابی بیگرن لێی خۆشبوو دواتر هەرئەولاق شكانەبوو بابم ڕاست نەبۆە كۆچی دوایی كرد , وەكی باوكم كۆچی دوای كرد دراوسَیەكانمان لەمە زیاتر دەگریان لەمە زیاتر سویان بوو ....
سمەد مەولود شینە\ مام دێوانە زۆر برادەری باوكم بوو چونكە باوكیشم حەیران و لاوكی دەگۆت رۆژەك باوكم نەخۆش بوو مام دێوانە هاتە گوندی دیتی بابم نەخۆشە ئەمەوامانزانی ئێستا لۆی دەگرێ كەزۆر نەخۆشە گۆتیە بابم مەولود ئەوە چیە ئەتوكودەبی نەخۆشبكەوی بابیشم گۆتی دێوانە زۆرنەخۆشم مام دێوانە گۆتی دوعایەكت لۆبكەم مەولود شینە گۆتی بەلی كابرایەكی نوێژ خوێن ی دلسافی خۆشەویستی لەكن خەلكی مام دێوانەش هەرلەپشدێنەكەی پشتی یەك دووداوی لێ دەرهیناو گۆتی لەئاوێ هەرینەو بخۆوە لۆئێواری باوكم نانێ كی باشی خوارد گوراحی خۆشبوو لەگەل مام دێوانەی بەیەكەوە بوون مام دێوانە گۆتی ئەدی رووحم پیی بەپیسی دەروات مەبەستی لەو قسەیە ئەوەبوو باوكم بخاتە پێكەنین هەموومان دامان لە شەقەی پێكەنین
بەسەهاتوو چیرۆك \
(مام دێوانە)ناوی تەواوی شاكر (عبدالرحمان = بەئاو رەحمان شەشە ناسراوە ) حەمەدەمین - لەهۆزی سیان)
یەك لەدوای یەك لەم گوندانە نیشتەجێبووە \ گوندی باشتەپە + گوندی چیمەن +گوندی خاروان +
دواتر هاتوتە شاری هەولێر وچوەتە سێتاقان كەئەوكات گوندبووە لە هەلێر دواتر خانەقا دوامەنزل ی تەیراوە مزگەوتی سپی ژیاوە
رۆژی لەدایك بوونی نادیارە بەلام لەسالی 1986 مام سالحی زوڕناژەن هاوەلی مام دێوانە گووتی دێوانە نزیك بووەتەوە لە 70سالی ,هەم بەمەزەندەی كوڕو كجانی واتە سالی لەدایك بوونی بۆ 1919 دەگەرێتەوە
(مام دێوانە) سێ ژنی هەبوە
1-خێزانی یەكەمی ناوی (جەواهێر)بووە یەك كچی هەبوە و بەناوی مریەم خان
2- خێزانی دووەمی ناوی (مریەمە ) مندالە كانی بەدرخان + زیاد + ئامینە
3- خیزانی سێهەمی (خەجیج ) مندالەكانی فازیل +ئەبوزێد +تحسین +عادل كچەكان زەینەب +نەجیبە +مینا )
كوڕەكانی مام دێوانە ئەوانیش لەناو هونەر كاریان كردوە تەنها یەك كوڕی نەبێ بەناوی عادل
-بەدرخان تۆمارگەی نجمدین ی هەبووە
-ئەبوزێد لاوك ی هونەرمەندی كۆچ كردوو( محمد عارفی )زۆر بەلێزانینەوە دەگووتەوە
-تێبیی لەسەرزاری سباح كرمانج كەسایەتی شاری هەولیر هونەردۆست دەڵی فازیل دێوانە كەعاسف سازببوە , هونەرمەندی میللی (جەلال سعید)ی هێناویە ناو هونەر
- -تحسین دێوانە بەئامیری دۆر لەگەل باوكیشی ئاهەنگی دەگێڕا
-زیاد دێوانە عاسف ساز ئەوسا لە گەل هونەرمەندە میلیەكان بوە
ئەودیدارانەی لەگەلمان ئەنجام داوون لەگەل كوڕە كان و كچەكەی مامدێوانە
لەنیو مانگی 11 تا 12 لەسالی 2021 بووە