
شیعری: ئیبراهیم هەورامانی
(بە یادی هاوڕێیانی گیان بەختکردوو )
یادی ئێوە،
پیرۆزە هاوڕێیان.
ئێوە ئێستا لەگەڵمانن،
لەنێو ئاپارتمانی هەور بڕ،
لەسەر پردی هەڵواسراوو،
لەناو باخچەی ڕەنگین و
بەسەر پاپۆڕی زەبەلاحەوە.
هەمیشە،
لەیادمانن،
هەروەکو خوێن،
بەنێو دڵمانا،
دێن و دەچن.
لەنێو بیلبیلەی چاومانن،
هەمیشە هەن،قەت وننابن.
یادی ئێوە،
پیرۆزە هاوڕێیان.
** ** **
مەیدان کار،
بۆنی ئارەقەی بازووی ئێوەی لێوە دێ.
هەر جمەی دێ،
قەت چۆڵ نابێ.
** ** **
باخچە چۆڵە،
خوێندنگا چۆڵ،
کۆشک و خانوو،
بیمارستان،
تەلاری جوان،
گۆڕەپانی یاری و
ئاهەنگێڕان.
بە ئێمە نامۆن تا ئێستاش،
ئەی هاوڕێیان.
ئەوەی دیاری سەرمایەیە،
لە بۆ ئێمە،
ژووری سارد و
سفرەی خاڵی و
کاری تاقەت پڕوکێن و زیندانە.
ئەوەی ئامانجی ئێمەیە،
یادی ئێوە،
یەکسانییە،
یەکگرتنە،
تێکۆشانە.
** ** **
یادی ئێوە،
ئەی هەڤاڵان،
ورەو هێزە،
ئایندەیە.
بڕوابونە،
سەرکەوتنە،
هەنگاونانە،
ئاسۆی ڕوونە.
** ** **
یادتان پیرۆز،
ئەی هاوڕێیان.
چرای گەشی،
شەوی ئێمە.
ئەی ئایندەی،
نیشتمانی پڕ لە خۆشبەختی ئێمە.
29/نیسانی/2024
هەڵەبجە