هاوڕێ‌ نەهرۆ/نەرویج

دەسەڵاتی جیهانی

بەرخێك سەردەبَڕێ‌

دڵەكەی ئەداتە توركیا

جەرگ و هەناوەكەی ئەداتە ئێران

گۆشتەكەی سەراپا ئەداتە ئێراق

ئەوانیش ئێسكەكەی ئەدەنە كورد

میلەتی كوردیش وەكو سەگ ئێسكەكەی

هەڵدەكڕێنێ‌

ئای لەو مەهزەلە و گاڵتە جاڕیە

كە میلەتی كوردی تێكەوتووە