هەژار ئیبراهیم _ سۆران
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، لە کۆمەڵگەی دایک بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی، شاعیران و ئەدیبان و نووسەرانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەنتەری ڕۆشنبیری سۆران بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی دایک لەژێر ناونیشانی " ئەزموونی خامەکان" کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەی بۆ کۆمەڵێک شاعیری بەئەزموونی دەڤەری سۆران ڕێکخست.
شاعیرانی بەژداربوو کە ژمارەیان ١١ شاعیر بوو وێڕای وێناکردنی سروشت و بابەتی سۆزداری و دیاردەکانی نێو کۆمەڵگە، هاوکات بەشێکی دەق و شیعرەکانیان تابیەت بوو بە باس کردن لە کارەسەتەکانی سەر گەلی وەک کورد وەک ئەنفال و هەروەها باس کردن بوو لە پیرۆزی خاک و نیشتیمان و خۆشەویستی وڵات.
ڕێژیار محەمەد، سەرۆکی سەنتەر لەبارەی چالاکیەکە بۆ ڕێگای کوردستان وتی : ئامانجی سەنتەری ڕۆشنبیری سۆران لەم چالاکیە هەم ڕێزگرتن بوو لە ئەزموونی چەند ساڵەی شاعیرانی بەژداربوو لە بواری نووسیندا، لەهەمان کات دا دەرفەتێک بوو بۆیان تاوەکو شیعر و بەرهەمەکانیان پێشکەش بە هاوڕێ و دۆست و هەوادارانیان بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: لە کۆتایی چالاکیەکەشماندا سوپاس وپێزانینی هاوبەشی کۆمەڵگەی دایک و سەنتەری ڕۆشنبیری سۆرانمان بەخشیە پێشکەشکار و میوزیکژەن و شاعیرانی بەژداربووی کۆڕەکە.
May be an image of 4 people, newsroom and text that says <joomla-hidden-mail  is-link=عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته. sorano fx f X'" width="802" height="534" />
May be an image of 8 people, newsroom and text