
سارا فەقێ خدر
وەک باڵای تۆ
دەشەکێتەوە
لەماڵی ئاوای ھەناسە
ئاڵا!
وەک دەنگی تۆ
دەلەرێتەوە سروودەکەی
لەدڵی مندا
ئاڵا!
ھەر وەک ساتیا " ١" و
شەبەنگی مۆم
ڕوونی دەکاتەوە چاومان
ئاڵا!
بەبێباکی دەشنێتەوە
نە ھی کەسە و
نە سەربەکەس
ئاڵا!
**
سارا فەقێ خدر
١٤-٦-٢٠٢٤
"١" ھەقیقەت