
هه میسان سه رسامی کردم
شێروان عەبدوللا-شەمدین
ده ستپێک ..!
هه ڵچوونی هه وێنی شیعری (لێکچوون) ی ئاوازسامان
هه ڵگرێ ماناگه لێکه، به ئاسانی خۆ به ده سته وه نادات وه لی بۆ تێگه یشتنی خوێنه رێکی وه کو منی ساکار دیاره جددیتر ده مخاته به رده م کۆمه ڵێک لێکدانه وه ی جیاواز...!
(ئێمه که وتووینه ته نێو ماڵێکی تاریکه وه) گریان به قورگمانه وه نووساوه ، وێنه یه کی سامناک ده ستپێکی زه نگی ترسێکه له گوێماندا ده زرنگێته وه، دیاره تاریکی نێو ماڵ هێمایه بۆ تاریکی ده وروبه رو فه زایه کی ته متومانی نه خوازراو، ئیدی یا به هه ڵه تێیکه وتووین یانیش هه ر له سه ره تاوه قه تیس له نێو تاریکی دابووین و درکمان پێی نه کردووه.
ژن وه ک بوونه وه رو کائنێکی ماڵی زووترله ڕه گه زی پیاو په ی به تاریکی ده بات، ژن له تاریکی ده ترسێ و به رگه ی ناگری، پێچه وانه ی تاریکی ڕووناکییه ، رووناکی هێمای حه قیقه ت و فه زاێکی واڵایه تاریکی گشتمان یه کسان و نابینا ده کات جا یا ده رئه نجامی دیارده یه کی سروشئامێزه یا به ده ستێکی ناسروشت و ناحه ز خوڵقێنراوه، له هه ردوو حاڵه تدا دووچاری نیگه رانیمان ده کات و به ڵام لای ژنێکی ماڵی نائارامی و فشاری سایکۆلۆجی و ڕه وانی زیاتر و زیاتر ده کات ، ژن ئارامی و جوانی و ئاوه دانی ماڵه که ی له رووناکی کزه چراێک و بریسکی مۆمێک ده بینێ، ئاواز سامانی شاعیر زۆر به ساده یی و نه رم و نیان و به ره وڕووی تاریکی ده بێته وه له چه ند وێنه یه کی جیاوازدا له بونیادی شیعری (لێکچوون) هێمائاسا ده بینرێ دیاره تاریکی وه ک په تا لای ئاواز جۆرو بابه تگه لێکن نیشتمانیان گه مارۆ داوه، بۆێی ئه و ئاماده یه ڕوح ببه خشێت و تاریکیه کانی نیشتمان ڕۆشه ن بکاته وه. له لێکچووندا شاعیر بۆ ڕاوکردنی وێنه ی چڕترو پڕئاوازتر ده گه ڕێ، هاوکێشه وێنه ییه کان به هاوسه نگیه وه ده پارێزێ، تواناو دانایی و فره یی شاعیریه تی خۆیمان پێ ئاشنا ده کات،
ئیدی له و تاریکیه دا ده بێ شاعیر چیتر ببینێ؟ بۆ منێکی هزر پیرو په ککه وته ئه سته مه په ی به و ده سته واژه و ده ربڕینانه ی شاعیر ببه م، هه ربۆیێش گه رهه ڵه ته م نه کرد بێ دیدو بۆچوونه کانم به ڕاڕایی له بازنه یه کی ته سکدا دێنه گۆ و ده یانگێڕمه وه ..
ئاواز سامانی شاعیر ده ڵێ
لێگه ڕێ با په نجه ره کانی ژیان بکه مه وه ...
روح ببه خشمه جه سته ی یاده وه رییه له خاچدراوه کان،
به کورتی ئه مه یان کیمیاسازی وێنه یه هاوتا له گه ڵ وێستی شاعیر به شێنه یی خۆی ده نوێنێ، خواستی کردنه وه ی په نجه ره و شه یداییه بۆ هاتنی گورزه رووناکیه ک که بێگومان هیوابه خش ده بێت بۆ پاککردنه وه ی سینه ی ژینگه ێکی پیس له هه ناسه ی پیس و ڕه ش، ده توانم بڵێم خۆ ئاماده کردنێکه بۆ به گژ دا چوونه وه و وه ئاگا هێنانی ویژدانێکی بێباک و پاسیف که په ی به وێستی ڕۆحی شاعیر و ده ورووبه ره که نابات ، ئه وه ش هه ر گوزارشت کردنه له ویژدانی خودی شاعیرخۆی و له بێ ئۆکسجینی ژینگه ی پاک له نێو ئه و هه ناسه سواریه خنکێنه رو ڕۆژانه ییه که له ته نیایی خودێکی نیگه ران سه رچاوه ده گرێ و دواتر به ئومێده وه ده بێته مایه ی خوڵقاندنی فه زایه کی پاک ..
بهێڵه با وه ک ده شتێکی بێ گیا با پڕببینه وه له ئه ڤینی باران ...
له ڕووی ماناو وشه سازی له گه ڵ رێزبه ندی و ریتمی وێنه ی پێشووتری ته واوکه ره (لێگه ڕێ با په نجه ره کانی ژیان بکه مه وه) ، لای شاعیر ژیان گیراوه ێکی کیمیاسازیه ته نها ئۆکسجین و فه زایه کی پاک و که مێک ئازادی گه ره که و که ده یان په نجه ره و ده روازه ی فراوانترو فره تر به ڕووی ژیان ده کاته وه که شاعیر به شێکه له و به خشینه ڕۆحیه ، تاریکیه کانی نیشتمانی پێ ڕۆشه ن ده کاته وه ..
من له قه سیده ی (لێکچوون) ی ئاواز سامان ده قێکی زیندوو ده بینم ، ده قێک له ئاستێکی وشیار بوونی هه یه و له به رده می وشه دا هه ڵوێسته ده کات و ده یکاته هۆیه ک بۆ ده ربڕینی هه ڵوێست .. ڕاسته موناجات و موخاته به ی تاکێک ده کات به ڵام به جیهانی تاکێکی غائب ئاشنامان ده کات وه لی زۆربه شه یدایی و دیپلۆماسی و نه رم نیان سه ربازێکی ون به زمانێکی باڵا ده یدوێنێ ...
ده ی من له و که ساسیه و که سادیه کاتیه ی که له ئێستادا له گۆڕه پانی شیعری فێمێنیستدا بواری هه یه ئاواز سامانی شاعیر به ئاوازو ستایلێکی جیاوازده بینم سه رنجم له پێکهاتن و پێکه وه گرێدانی شیعری و شێوازی ستایلێکی نوێ و تازه گه ری لێ به دی ده که م ، هه روها له ته کنیکیشدا شاعیر تازه گه ری به ده ق ده به خشێ به وه ش هه ناسه شیعریه که ی ڕه وان و خۆشڕه وتر ده کات ، هه ناسه و ریتم به مانای ئه و خۆشڕه وییه ی شاعیره له کاتی خوێندنه وه ی شێعره که دا دێته زمان و له گه ڵ گوێگرتن و زه ینی خوێنه ر یا گوێگردا ئاشنای جوانیه کانی وشه به وشه ی ده ق ده بێت ، گریمانه ئه گه ر ئه و شیعره ئاوازئامێزه ی ئاواز سامانی شاعیر به ده نگی زولالی به هار موفتی بخوێندرێ و چ وه قع و کاریگه ریه کی ڕه وانی ده بێت چ سیحرو جوانێکمان له بیستنیا پێ ده به خشێت. چه ند حه زم لێیه به م ده نگه گه ردوونیی و زولالیه ی خاتوو به هارموفتی گوێم له شیعری (لێکچوون)ی ئاواز سامان ببێت ..!
ده ی هه میسان من به که مدوویی و پشوودرێژی ئه و ژنه شاعیره جۆره ئومێدێک له و بێ هوده ییه به ده ست دێنم ، دیاره لای ئاواز سامان نووسینی فره زۆر به ته نها به س نیه بۆ ئه وه ی داهێنه ر بخوڵقێنێ ، دیاره داهێنان لای ئه و ژنه به حه وسه ڵه و ئارامگره تێپه ڕاندنی ئاسته کانی پێشووتری شیعره کانی خۆێتی، من ده بینم ئه و له هه وڵی ئه وه دایه و ده یه وێت تیاییدا باڵاده ست و ته نیا خۆی بێت و ڕێچکه ی نه چێته سه ر به ڕه ی که سانێکی ترو کۆپی ده نگێکی ترو فۆرمالیستی که سێکی تری ڕه گه زی خۆی ببێت ، ئاواز ژیرانه و هێمنانه به باکڕاوند ێکی مه عریفی و پۆلینکردنانه به شێنه یی سه وڵی خۆی لێده دا و له کاوسی ئه و بێ سه روبه ریه و فه وزای ژینگه ێکی ناجۆرو پیس و گه نده ڵدا به ئاستێکی به رز شێوازێکی نوێمان پێ ئاشنا ده کات و ده قه کانی ده گه ینێته ئاستێکی به رزو شوێنی شایسته ی خۆی که بێگومان له ئاینده ێکی زوو یا دره نگ به کورتکردنه وه ی مه وداکان ده یگه ینێته گوێی جیهان و گه یشتن به خه ونه له بیرکراوه کانی ...
مه وداکان چه نده بێ مانان
له خه ونه له بیرکراوه کان ده چن
له لێکۆڵینه وه زانستیه کاندا خه ون واقعێکی سیمولێشنه تۆمار کردنی مومکینه، ئاماژه یه بۆ گێڕانه وه ی ڕووداوێکی به سه رچووه یا رووداوێک له ئاینده ێکی نزیک یا دووردا سه ر له نوێ له ناکاو سه رهه ڵده داو ونده بێت گوایه خه ونه درێژ مه وداکان خێرا له بیر ده چن و ته نانه ت له شریتی یاده وه ریه کانا دووباره نابنه وه که چی خه ونه کورت مه وداکان له گه ڵ ئه وه ش که تۆمارناکرێن به ڵام له بیریش ناچنه وه. پێناچێ
خه ونی ئاوازسامان هێنده گه وره و به ته کلیف بێت ..
منی ساکار ده بینم ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاواز سامان به کارامه یی و توانا شیعریه که ی له هه وڵی ئه وه دایه پێگه ی شاعیرێتی خۆی قایمتر بکات ، دیاره له نێو ئه و فه زایه کاوسیه و ژینگه پیسه دا زۆرینه ی ئه و به ناو شاعیرانه زه وقی خوێنه ری شیعریان شێواندوه و له جاران زیاتر په راوێزیان کردوه.
ئیدی شیعر پێش ئه وه ی وشه سازی و وازیه کی هه رزه یی بێت به رهه می کولتورو هزرێکی باڵایه و ده بێت ڕێزی لێبگیرێت ...
خوێندنه وه و شڕۆڤه :
شێروان ع. شه مدینی
ئۆسڵۆ / نه رویج
لێکچوون
ئێمە کەوتووینەتە نێو ماڵێکی تاریکەوە ،
لە پشت دەستی یەکتر گریان قوت دەدەینەوە ،
خەون بەو درەختانەوە دەبینین کە چەتری سێبەرمان بۆ هەڵدەدەن
تۆ
لێگەڕێ پەنجەرەکانی ژیان بکەمەوە
ڕۆح ببەخشمەوە بە جەستەی یادەوەرییە لە خاچدراوەکان ،
تاریکییەکانی نیشتمان ڕۆشن بکەمەوە
وەک دەشتێکی بێ گیا با پڕ ببینەوە لە ئەڤینی باران
مەوداکان چەندە بێ مانان
لە خەونە لەبیرکراوەکان دەچن
وەک قەرەجێک بە برینێکی قووڵەوە بەرەو تۆ هەنگاو دەنێم
بەیەکەوە ژیان بەڕێ دەکەین و لە پێستی یەکتردا دەبینە ئاو
دەنگت لە گوێمدایە
بە زمانی خۆت بچریکێنە
تەنیا گۆرانیەکت دەتوانێ دڵ لەو مەرگە رزگار بکا ،
ئیدی من هێزی چاوداخستنم نەماوە ،
لێگەرێ وەک خاکێکی کێڵدراو
بە دەستەکانتەوە ببمە گوڵەگەنمێک.
ئاواز سامان