
لە شیکاغۆ...لە ئەمریکا
کارگەرانی وەکو پۆڵا
ڕژانە سەرشەقامەکان
بۆزۆربوونی رۆژانەیان
هاواریان ئەزرنگایەوە
لەگشتلا دەنگیدایەوە
هاوار ئەیوت: بانەمێنێ
چەوسانەوەو یاسای بێجێ
مانگرتن و خۆپیشاندان
ئەی کارگەرانی قارەمان!
* * *
بەڵام لە ناکاوا گوللەی،
ئیستیعمارو خاوەن کارگەی،
سەرمایەدار...
چەکی دەستی پیاوی دۆلار
هاتەخوارێ، ورووکایە
ئەو لەشانەی وەک پۆڵایە
کارگەرانی وەکوو (ئۆگاست)
شەهیدکران
(سبایش) ، (نیکڵ) هەڵواسران
بوون بە چاوگەو سووتەمەنی
بۆ ڕێگای ڕاست...
ڕاپەڕینێبەرپاکرا
لە مێژودا
بەخوێن نووسرا:
(بژی یادی یەکی ئایار..!)
ئەمڕۆ لە گشت سەرزەمینا،
کەڕ ئەکا گوێی سەرمایەدار
لەپێناوی نرخی ژینا
بۆ ئاشتی و بۆ بەختیاری
لە گشت گێتی
کارگەرانی رووت وبرسی
هەنگاوئەنێن بۆ پشەوە
بۆ ژیان...
بۆ پاراستنی،
توخمی ئینسان...
(ئازادی ژمارەی -٣- ساڵی-٢-
٦/ئایاری ١٩٦٠).