
بێكەس حەمە قادر
كاتێ كاغە‌زێكی سپی
له‌ده‌ستت ده‌گری و
ده‌ته‌وێ به قه‌له‌مێكی سه‌وز
له بنه‌وه واژووێك بكه‌یت و
بیده‌یته كه‌سێكی هاوسه‌فه‌ری رێگات
كاتێ ده‌ته‌وێ بۆ سه‌فه‌ری رێگا
چه‌ند كتێب وهه‌ندێ پێداویستی
زۆر پێویست وه‌ك
جگه‌ره و شه‌راب و
پاكه‌تێك حه‌بی سه‌ریه‌شه بكڕیت
كاتێ ته‌له‌فۆن بۆ به‌شێك
له‌كه‌سه زۆر زۆر نزیكه‌كانت ده‌كه‌یت
تۆ ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ر نه‌كه‌یت
بیرله‌وه‌ناكه‌یته‌وه رۆژێك دێ ده‌مریت
من له‌سه‌فه‌ره‌كانمدا
رێگا و گه‌ڕه‌ك و شار و
هه‌موو ئه‌و دوكانانه‌ی پێویستی ژیانم
دابین ده‌كه‌ن له رووناكیدا
تێر ته‌ماشایان ده‌كه‌م
ده‌زانم له پێویستی دا به‌كه‌لكم دێن
كاتێ ده‌بینی له ژووره‌كه‌ی
تەنیشتت هه‌راسانت ده‌كه‌ن
تۆ هه‌ولده هێمن بیت و
له‌م كاتانه‌ی هه‌راسانت ده‌كه‌ن چێژ وه‌رگره
وه‌ك ئه‌و براده‌رانه‌ی ده‌یان جار هه‌راسانیان كردوویت و
هێشتا براده‌ری تۆن
هه‌وڵبده زمانێكی دی فێربیت
جیاواز له مرۆڤ
به‌نموونه
هی سه‌گ كه‌پره له‌ئارامی و وه‌فا
هی وڵاخێك كه‌چه‌نده باره‌كه‌ی قوڕستر ده‌كه‌ن
جوانتر رێده‌كات و جوانتر ده‌حیلێنی
هی كۆترێك كه‌چه‌ند به‌رزتر ده‌فرێ
خۆی لێناگۆڕێ و ده‌زانی كۆتره و باز نییه
یان زمانی بولبووڵێكی جوان
له نێو قه‌فه‌زیشدا تۆ دلخۆش ده‌كات
چ جوان بۆت ده‌خوێنێ
هه‌ولده زمانێكی دی فێربیت جگه زمانی خۆت
كه تۆ نازانی چێژ له فڕینی فڕۆكه و
سه‌فه‌ر ببینیت و به رۆیشنتی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دلته‌نگ ده‌بیت
هه‌ولده سه‌فه‌ر نه‌كه‌یت تا بیرله‌مرد نه‌كه‌یته‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ندێ رووناكیم له رووناكی دزی
بێده‌نگی شار ئارامی پێ به‌خشیم و
له ته‌ماشاكردنی جه‌سته‌ی ژنێك ته‌ریق بوومه‌وه
له شه‌رماندا سه‌رمام بوو
له چیمه‌نی حه‌وشه‌كه‌مان دا
گوڵه‌كان ره‌نگیان گۆڕاو
خه‌ریك بوو وه‌قسه ده‌هاتن
په‌رداخه كریستالیه‌كه
له ده‌ستم كه‌وته خواره‌وه
جگه‌رم بۆ داناگیرسێ و
له بالكۆنه‌كه كپ كه‌وتووم
بیر له‌وسه‌فه‌رە ده‌كه‌مه‌وه له‌گه‌ل تۆدا
له كاخه‌زه سپیه‌كه ورد ورد بۆ ده‌نووسم
له‌گه‌ل تۆدا سه‌فه‌ر
له دایك بوونه‌وه‌یه‌كی تره
بۆ ئه‌وه‌ی له هیچ شوێنێكی دونیا
به دوات نه‌گه‌ڕێم ده‌زانم له دۆزینه‌وه‌ی تۆدا
خۆم ده‌دۆزمه‌وه