یونس لەیسی دریلۆ(نووسەر و تووێژەری بێلایەن)١

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

پووختە

سیاسەتی "یەک زمان، یەک نەتەوە"لەزۆربەی وڵاتان ئەزموونکراوە،کە حکومەتەکانی هەوڵدەدەنبایەخ بەزمانێکبدەن ویەکێتی نەتەوەیی بەهێز بکەن. ئەم سیاسەتە لەهەندێک لاوە سەرکەوتوو بووە، بەڵام لەزۆرلاوە بە تایبەت لەو وڵاتانەی فرەزمان و نەتەوەن، شکستیهێناوە و گرژی ئیتنیکی، کۆمەڵایەتی و سیاسی لێکەوتووەتەوە. لێرەدا، ئاوڕ لە هەندێک لەو وڵاتانەدەدەینەوە، کە ئەوسیاسەتە شکستیهێناوەو هەندێک وڵات لەقبوڵکردنی فرەزمانی سەرکەوتووبوون.

وشە سەرەکییەکان: زمان، نەتەوە، ڕەگەزنامە، ئیتنی، سیاسەت، یەک زمان – یەک نەتەوە، فرەزمانی، مافی کەمینە زمانییەکان، یەکێتی نەتەوەیی.

سۆڤیەت: ئەزموونی شکستی بەڕووسیکردن

سۆڤیەت لەسەدەی بیستەم سیاسەتی "بەڕووسیکردنی" پیادە کرد، کە زمانی ڕووسی وەک زمانێکی ڕەسمی و باڵاتر بایەخی پێدرا. ئەم سیاستە بەنیازبوو لەڕێگای پەلوپۆهاویشتنی زمانی ڕووسییەوە یەکێتی نەتەوەیی بەهێز بکات، بەڵام لەبەرانبەر فرە نەتەوە و زمانی زۆر لەکۆمارەکانی سۆڤیەت، بەرەوڕووی کێشەی جدی بووەوە.

ئەم سیاسەتە بووە هۆی ناڕەزاییەکی زۆری ئیتنیک و گروپە زمانییە ناڕووسەکان. دوای هەڵوەشانەوەی سۆڤیەت لە ساڵی١٩٩١، زۆربەی کۆمارە تازە سەربەخۆکان زوو زمان و کلتورەکانی خۆیان زیندووکردەوە و زمانی ڕووسی وەک زمانی سەرەکی پشتگوێخرا.٢

تورکیا: سەرکوتکردنی زمانی کەمینەکان بۆ بەمۆدێرنکردن

دوای ئەوەی ئەتاتورکلە ساڵی١٩٢٣کۆماری تورکیایدامەزراند، سیاسەتی "یەک زمان، یەک نەتەوە" وەک بەشێک لە چاکسازییەکانی بەمۆدێرنکردنی تورکیا جێبەجێکرا. ئەم سیاسەتە بەگرنگی دان بەزمانی تورکی، زمانی کەمینەکانی: کورد، عەرەب و ئەرمەنی  سەرکوت کرد.

ئەم سیاسەتەبووە هۆی گرژیی نەتەوەیی لە تورکیا، بەتایبەت لەناو کورددا. سەرکوتکردنی زمانی کوردی و ڕێگەنەدان بەکوردەکان بۆ بەکارهێنانی زمانی خۆیان لەقوتابخانە و میدیاکان وایکرد کوردەکان وەک گەورەترین کەمینە لە تورکیا هەست بەناڕازیبوون بکەن و یاخیبوون و ململانێی چەکداریی وەک چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەبێت.٣

ئیسپانیا: سەرکوتکردنی زمانە ناوخۆییەکان لەسەردەمی دیکتاتۆرییدا

لەسەردەمی دیکتاتۆری فراسیسکۆ فرانکۆ لە ساڵی١٩٧٥، زمانی ئیسپانی وەک زمانی ڕەسمی و یەکگرتووی وڵات ناسێنراو زمانە کەمینەکانی کەتەلۆنی، باسکی و گالیسی بەتووندی سەرکوتکران. ئەم سیاسەتە بەئامانجی دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی لە ئیسپانیا جێبەجێکرا.

ئەم سیاسەتە سەریکێشایە گرژی و ئاڵۆزی زۆرەوە لەناوچەکانی کەتەلۆنیا و باسک، کە ئەم ناوچانە شووناسی زمان و کەلتورییان جیایە. دوای مردنی فرانکۆ و گەڕانەوەی دیموکراسی، جارێکی دیکەزمانی کەمینەکان بەڕەسمی ناسران و تا ئاستێک گرژی و ئاڵۆزییەکان کەمبوونەوە، بەڵام تا ئەمڕۆ پرسەکانی زمان و شووناسی کلتوری لە ئیسپانیا ماوەتەوە.٤

سریلانکا: شەڕی ناوخۆ کە بەهۆی سیاسەتی زمانەوە سووتەمەنی پێدەدرێت

لە ساڵی١٩٥٦، حکومەتی سریلانکا یاسای "تەنیا سینهالییەکان"ی پەسند کرد، کە زمانی سینهالییەکان وەک زمانی ڕەسمی ناسێنراو زمانی تامیلی کە کەمینەی تامیلی قسەیان پێدەکرد، پشتگوێخرا. ئەمە بووە هۆی ناڕازیبوونی تووندی تامیلییەکان.  

ناڕەزایی نەتەوەیی و زمانی بەرەنجامی ئەم سیاسەتە، بووە فاکتەرێکی سەرەکی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سریلانکا لە ساڵی١٩٨٣دا، کە لەنێوان حکومەتی ناوەندی و جوداییخوازەکانی تامیل و تا ساڵی٢٠٠٩ بەردەوام بوو. ئەم شەڕە سەریکێشایە هەزاران کوژراو و ناسەقامگیریی وڵاتەوە.٥

هیندستان: لە "بەهیندیکردن"ەوە بۆ فرەزمانی

دوای سەربەخۆیی هیندستان لە ساڵی١٩٤٧، هەوڵێکی زۆردرا بۆ ناساندنی "هندی" یان "هیندی" وەک زمانی ڕەسمی و یەکگرتووی وڵات. ئەم سیاسەتە بەرەوڕووی دژایەتی تووندی ویلایەتەکانی باشوور، بە تایبەت تامیل نادو بووەوە کە لەوێ زمانی تامیلی، زمانی سەرەکی هاوڵاتییانە.

لە کۆتاییدا سیاسەتی "بەهیندیکردن" شکستیهێنا و هیندستان بەناچاری ڕووی لەڕێبازێکی فرەزمانی کردو زمانە جیاوازەکانی ویلایەتەکان بەڕەسمی ناسران. هیندستان لەجیاتی زمانێکی ڕەسمی، ئێستا ٢٢ زمانی ڕەسمی هەیە و هەر ویلایەتێک ڕێگەی پێدراوە زمانی خۆی بەڕەسمی بەکاربهێنێت.٦

پەندوەرگرتن لە سیاسەتە شکستخواردووەکان

لەبەر ئەوەی بەزۆریسیاسەتی "یەک زمان، یەک نەتەوە" لەو وڵاتانە شکستیهێناوە، کە فرەزمان و نەتەوەیانبەرزە. زۆرجار ئەم سیاسەتانە بوونەتەهۆی ناڕازیبوونی نەتەوەیی و زمانی و گرژییە کۆمەڵایەتییەکان و تەنانەت تێکهەڵچوونە چەکدارییەکان. نموونەکانی سۆڤیەت، تورکیا، ئیسپانیا، سریلانکا و هیندستان دەری دەخات کە سەپاندنی زمانێکی یەکگرتوو بەسەر هەموو نەتەوە و کۆمەڵە زمانییەکان، دەکرێت ناڕەزایەتی قوڵی کۆمەڵایەتی و سیاسی لێبکەوێتەوە و بۆ پاراستنی یەکێتی نەتەوەیی، ڕێبازی فرەزمانە و ڕێزگرتن لەفرەیی کلتوری و زمانی پێویستە.

وڵاتانێک دوای شکستی سیاسەتی "یەک نەتەوە، یەک زمان"، بەرەو فرەزمانی و بایەخییان بەشووناسی ئیتنیکەکان داوە؟ چەند وڵاتێکیتر لەجیهاندا سیاسەتی "یەک نەتەوە – یەک زمان"یان ئەزموونکردووە و دوای بینینی کێشە و شکستەکانی پەیوەند بەم سیاسەتە، فرەزمانیانقبوڵکردووە و بایەخییان بەشووناسی نەتەوەییداوە. ئەم گۆڕانکارییە بەهۆی زیادبوونی ئاگایی مافی کەمینەکان، بەجیهانیبوون و زیادبوونی فشارە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان بۆ پارێزگاریکردن لەکلتورە ناوخۆییەکان و زمانی ڕەسەن بووە. لەخوارەوە ئاماژە بەهەندێک لەو وڵاتانە دەکەین، کە دوای ئەزموونکردنی سیاسەتی "یەک نەتەوە، یەک زمان" فرەزمانیان قبوڵکردووە و بایەخییان بەشووناسی ئیتنیکی داوە.

فەرەنسە: لە لاوازکردنی زمانە ناوخۆییەکانەوە تا زیندووکردنەوەیان

فەرەنسە بەشێوەیەکی باو بەهۆی ڕێبازی بەهێزی بایەخدان بەزمانی فەرەنسی وەک زمانی نەتەوەیی و هەوڵدان بۆ بنیادنانی شووناسێکی نەتەوەیی یەکگرتوو ناسراوە. دەوڵەتی فەرەنسە لەسەدەکانی نۆزدەیەم و بیستەم، سیاسەتی تووندی بۆ سڕینەوەی زمانە ناوخۆییەکانی بریتۆن، باسکی، کەتەلۆنیا و ئۆکیتا جێبەجێکرد. ئامانجی ئەم سیاسەتە بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەیی و لاوازکردنی شووناسە نەتەوەیی و زمانیەکانی ناوخۆ بوو.

لەدەیەکانی ئەم دواییە، بەزۆربوونی ئاگایی مافی کەمینەکان و گرنگی پاراستنی زمانە ناوخۆییەکان، دەوڵەتی فەرەنسە هەندێک سیاسەتی هەموارکرد. لە هەشتاکان، دەڤەری (Brittany) بووژانەوەی زمانی بریتۆنی بەخۆوەبینی و لەناوچەکانی کۆرسیکا و باسک، قوتابخانەی دووزمانی کرانەوە. هەروەها، فەرەنسە لە ساڵی١٩٩٩ وەک ئەندامی ئەنجومەنی ئەورووپا "ڕاگەیەنراوی زمانە ناوچەیی یان کەمینەکان"ی ئیمزا کرد کە بایەخ بەزمانی کەمینەکان و پاراستنیان درابوو.٧

بەلجیکا: لەگرژیییە زمانییەکانەوە بۆ فیدرالیزم

سەرەتا بەلجیکا وڵاتێکی فرەزمانی بوو، بەڵام سیاسەتی "یەک نەتەوە – یەک زمان"لەڕابردوو گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دانیشتوانی فلاندەرزی و والۆندا دروستکرد. بەلجیکا لەدوو گروپی گەورەی زمانی پێکهاتووە: "فلاندەرزییەکان" کە بەزمانی هۆڵەندی قسەدەکەن. هەوڵە سەرەتاییەکان بۆ بایەخدان بەزمانی فەرەنسی وەک زمانی نەتەوەیی، بە تایبەت لەناوچەکانی فلاندەرز، سەریکێشایە ناڕەزایی و گرژییەوە.

دوای شەستەکان، بەلجیکا بەرەو سیستمێکی فیدراڵی چوو کە هەر کۆمەڵگەیەک، مافی کلتوری، پەروەردەو زمانی هەبوو. ئەمڕۆ بەلجیکا وڵاتێکی فیدراڵی فرەزمانە و زمانەکانی هۆڵەندی، فەرەنسی و ئەڵمانی بەڕەسمی ناسراون و هەر ناوچەیەک مافی بەکارهێنانی زمانی خۆی هەیە.٨

کەنەدا: یاسای زمانە ڕەسمییەکان

دەوڵەتی کەنەدا لەسەرەتای سەدەی بیستەم، وەک زمانی ڕەسمی وڵات بایەخی بەزمانی ئینگلیزی داو زمانی فەرەنسی کە زمانی زۆرینەی خەڵکی پارێزگای کیوبیک بوو، پشتگوێخرا. ئەم سیاسەتە ناڕەزایی لە کیوبیک لێکەوتەوە و سەریکێشایە بزووتنەوەی سەربەخۆخوازەکان.

لە ساڵی١٩٦٩ کەنەدا "یاسای زمانە ڕەسمییەکان"ی پەسند کرد کە زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی بەزمانی ڕەسمی کەنەدا ناسران. ئەم یاسایە گرەنتی دەکرد کە هەر دوو زمان لەدامەزراوەکانی حکوومەت، پەروەردە و خزمەتگوزاری گشتی بەکاربهێنرێن. ئەمڕۆ کەنەدابە وڵاتێکی دووزمانە ناسراوە و مافی زمانی بۆ هەردوو کۆمەڵگەی زمان پارێزراوە.٩

 ئەفریقای باشوور: ١١ زمانی ڕەسمی

لەسەردمی ئاپارتاید (١٩٤٨ - ١٩٩٤)، دەوڵەتی ئەفریقای باشور زمانی ئەفریکانسی بەزمانی ڕەسمی وڵات ناساند و زمانە ڕەسەنەکان و ئینگلیزی پشتگوێخست. ئەم سیاسەتانە ناڕەزایی فراوانی لەناو خەڵکی پێست ڕەش و کەمینە زمانییەکان لێکەوتەوە.  

دوای کۆتاییهاتنی ئاپارتاید و پەسندکردنی دەستووری نوێ لە ساڵی١٩٩٦، ئەفریقای باشور بووە وڵاتێکی فرەزمانە. لەئێستادا، ئەفریقای باشوور ١١ زمانی ڕەسمی هەیە کە زمانە ڕەسەنەکانی زولو، ژۆسا و سۆتۆ شانبەشانی ئینگلیزی و ئەفریقی.١٠

ئەنجامگیری دووەم

سیاسەتی "یەک نەتەوە – یەک زمان" لەزۆربەی وڵاتان شکستیهێناوە، بە تایبەت وڵاتە فرەزمان و ئیتنیکە باڵاکان. وڵاتانی فەرەنسە، بەلجیکا، کەنەدا، ئەفریقای باشور و ئیسپانیا دوای بەخۆوەبینینی کێشەکانی بەرەنجامی ئەم سیاسەتە، فرەزمانی و پارێزگاری لەمافە زمانی و کلتوری کەمینەکانیقبوڵکرد. ئەم گۆڕانانە یارمەتی یەکگرتوویی نەتەوەیی، پاراستنی کلتورە ڕەسەنەکان و کەمبوونەوەی گرژییە نەتەوەییەکانی دا.

بارودۆخی ئێران: ئایا دەکرێت فرەزمانی چارەسەر بێت؟

ئێرانیش وەک هەموو وڵاتان، وڵاتێکی ئیتنیکی و زمانی جێگای سەرنجە (نەخشەی ژمارە١). وشەی هاوتای ئیتنیکی لەزمانی فارسیدا نییە و بۆ کەمکردنەوەی گرنگی و مافی ئیتنیکەکان، لەئەدەبیاتی سیاسیدازیاتروشەی ``قەوم'' بەکارهێنراوە.فرەزمانی ئیتنیکی، ئێرانی کردووەتە یەکێک لەفرە کلتوریترین وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. سیاسەتی زمانی نەتەوەیی لە ئێران بەدرێژایی مێژوو، بەرەوڕووی گۆڕانی جیاجیا بووەتەوە. 

 

نەخشەی١ –ئێران وڵاتێکە کە هەمەچەشنییەکی زۆری زمان و نەتەوەیی هەیە

سیاسەتی زمان لەسەردەمی پەهلەویدا

لەسەردەمی پەهلەوی (١٩٢٥ - ١٩٧٩)، سیاسەتی زمان و نەتەوەیی ئێران بەتووندی لەسەر بایەخدان بەزمانی فارسی وەک زمانی ڕەسمی وڵات چڕبووەتەوە. ڕەزاشا دوای دامەزراندنی حکومەتەکەی، سیاسەتەکانی بەئامانجی بەهێزکردنیشووناسی نەتەوەیی و یەکخستنی وڵات لەڕێگەی پێشخستنی زمانی فارسییەوە جێبەجێکرد. لەم سەردەمەدا، دۆخی ڕەسمی وڵاتزمانە ناوخۆییەکانی تورکی ئازەربایجان، کوردی، عەرەبی و زمانەکانیتری سەرکوتکردن، خوێندن بەم زمانانە لەقوتابخانەکاندا قەدەغە کرا.

ئەم سیاسەتی تاک زمانیەی پەهلەوییەکان دوو ئاکامی هەبوو: ١. ناڕەزایی ئیتنیکە نافارسەکان: ئیتنیکەکانی تورک، کورد، بلوچ و عەرەب دژی سیاسەتەکانی زمانی و کلتوری بوون، چونکە ئەم سیاسەتانە شووناسی کلتوری و زمانی ئەوانەی پشگوێدەخست. ٢. بزووتنەوە ناوخۆییەکان: سەرکوتکردنی شووناسی ئیتنیکی و زمانی سەریکێشایە سەرهەڵدانی بزووتنەوە ناوخۆییەکان یان ویلایەتی لەناوچەکانی وەک ئازەربایجان، کوردستان و خوزستان. ئەم بزووتنەوانە هەوڵی پاراستن و بووژاندنەوەی زمان و کلتورەکانی خۆیان دەدا.١١

سیاسەتی زمانی ئەتنیکی دوای شۆڕشی ١٩٧٩

دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی١٩٧٩، دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران زمانی فارسی وەک تاکە زمانی ڕەسمی وڵات دیاریکرد، بەڵام هاوکات هەندێک مافی کەمینە نەتەوەیی زمانیەکانیشی بەڕەسمی ناسی. بەپێی مادەی ١٥ی دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، خوێندنی زمان و شێوەزارە ناوخۆییەکان لەگەڵ زمانی فارسی ڕێگەپێدراوە. جێبەجێکردنی ئەم مادەیە بەرەوڕووی ئاڵنگاریی و سنورداریی بووەوە.

لەم ساڵانەدا، بزووتنەوە کلتوری زمانییەکان لەناو ئیتنیکە جۆراوجۆرەکانی ئێران زیادی کردووە. تورکەکانی ئازەربایجان داوای خوێندن بەزمانی تورکی ئازەربایجانی لەقوتابخانە و زانکۆکان دەکەن. لەگەڵ بوونی چالاکی کلتوری و هەوڵەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، هێشتا خوێندنی ڕەسمی ئەم زمانە تەواو جێبەجێ نەکراوە. لەناوچە کوردنیشنەکانی ئێرانیش داوای هاوشێوە بۆ پاراستن و بایەخدان بەزمانی کوردی پێشنیاز کراوە. هەر چەند هەندێک لەبڵاوکراوە و بەرنامەکانی میدیاکان بەزمانی کوردی بڵاودەکرێنەوە، بەڵام هێشتا خوێندنی ڕەسمی بەزمانی فارسییە. عەرەبەکانی خوزستانیش داوای پاراستن و بایەخدان بەزمانی عەرەبی لەگەڵ زمانی فارسیو بەم ئاڕاستەیە چالاکن.١٢

ئەنجامگیری: قبوڵکردنی فرەیی یان تووندبوونی گرژییەکان؟

قبوڵکردنی فرەزمانی و فرەنەتەوەیی دەتوانن بایەخ بەشووناسی نەتەوەیی بدەن و بەهێزی بکەن، بەڵام ئەو پرۆسەیە پێویستی بەسیاسەتی گونجاو و گشتگیرە کە ڕێز لە شووناسی زمانی و کلتوری کەمینەکان بگیرێت. وڵاتانێک دەتوانن گرژییە نەتەوەیی و زمانەوانییەکان کەم بکەنەوە و یەکڕیزی و یەکگرتوویی نەتەوەیی زیاتر بکەن، کە فرەزمان و کلتوری خۆیان بەڕەسمی ناسیوە و وەک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند و فرەیی بەکاری دەهێنن.

ئەزموونی وڵاتانی بەلجیکا، کەنەدا و ئەفریقای باشور دەری دەخات کە قبوڵکردنی فرەزمانی و کلتوری نەک تەنیا لەقازانجی گونجانی نەتەوەییە، بەڵکو شووناسی نەتەوەیی بەهێز دەکات و گرژییە نەتەوەییەکان کەم دەکاتەوە. ئێرانیش بەفۆکەس خستنەسەر فرەزمانی و نەتەوەیی خۆی، دوورنییە لەداهاتوو زیاتر فرەزمانیقبوڵ بکات. ئایا سیاسەتی "یەک نەتەوە، یەک زمان" لە ئێران سەرکەوتوو دەبێت یان قبوڵکردنی فرەزمانی چارەسەری باشتر بێت بۆ بەهێزکردنی هاوپێوەندی نەتەوەیی؟ کات وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.

—————————————

سەرچاوە و پەراوێزەکان:

  • Beissinger, M. R. (2002). Nationalist Mobilization and the Collapse of the Soviet State. Cambridge University Press.

    ● Yildiz, K. (2005). The Kurds in Turkey: EU Accession and Human Rights. Pluto Press.

    ● Conversi, D. (1997). The Basques, the Catalans, and Spain: Alternative Routes to Nationalist Mobilisation. University of Nevada Press.

    ● DeVotta, N. (2004). Blowback: Linguistic Nationalism, Institutional Decay, and Ethnic Conflict in Sri Lanka. Stanford University Press.

    ● King, R. D. (1997). Nehru and the Language Politics of India. Oxford University Press.

    ● McDonald, M. (1989). We Are Not French! Language, Culture, and Identity in Brittany. Routledge.

    ● McRae, K. D. (1986). Conflict and Compromise in Multilingual Societies: Belgium. Wilfrid Laurier University Press.

    ● Conversi, D. (1997). The Basques, the Catalans, and Spain: Alternative Routes to Nationalist Mobilisation. University of Nevada Press.

    ● Hayday, M. (2010). So They Want Us to Learn French: Promoting and Opposing Bilingualism in English-Speaking Canada. UBC Press.

    ● Alexander, N. (2005). The African Renaissance and the Use of African Languages in Tertiary Education. PRAESA.

    ● Atabaki, T. (2000). Iran and the First World War: Battleground of the Great Powers. I.B. Tauris.

    ● Borjian, H. (2013). The State of Languages in Iran: A Historical View. Iranian Studies.

    ● Rezvani, B. (2013). Ethno-Territorial Conflict and Coexistence in the Caucasus, Central Asia and Fereydan: Ethno-Demography, Politics and History. Amsterdam University Press.

    ● Atabaki, T. & Mehendale, S. (2004). Central Asia and the Caucasus: Transnationalism and Diaspora. Routledge.

[1] E: عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

[2] Beissinger, M. R. (2002). Nationalist Mobilization and the Collapse of the Soviet State. Cambridge University Press, pp115-120.

[3] Yildiz, K. (2005). The Kurds in Turkey: EU Accession and Human Rights. Pluto Press, pp.50-55.

[4] Conversi, D. (1997). The Basques, the Catalans, and Spain: Alternative Routes to Nationalist Mobilisation. University of Nevada Press, pp60-65.

[5] DeVotta, N. (2004). Blowback: Linguistic Nationalism, Institutional Decay, and Ethnic Conflict in Sri Lanka. Stanford University Press, pp45-50.

[6] King, R. D. (1997). Nehru and the Language Politics of India. Oxford University Press, pp120-125.

[7] McDonald, M. (1989). We Are Not French! Language, Culture, and Identity in Brittany. Routledge, pp50-55.

[8] McRae, K. D. (1986). Conflict and Compromise in Multilingual Societies: Belgium. Wilfrid Laurier University Press, pp90-95.

[9] Hayday, M. (2010). So They Want Us to Learn French: Promoting and Opposing Bilingualism in English-Speaking Canada. UBC Press, pp150-155.

[10] Alexander, N. (2005). The African Renaissance and the Use of African Languages in Tertiary Education. PRAESA, pp30-35.

[11] Atabaki, T. (2000). Iran and the First World War: Battleground of the Great Powers. I.B. Tauris, pp55-60.

[12] Rezvani, B. (2013). *Ethno-Territorial Conflict and Coexistence in the Caucasus, Central Asia and Fereydan: Ethno-Demography, Politics and History*. Amsterdam University Press, pp180-190.

https://www.iran-emrooz.net