
عەباس داودی
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ئەدیبان و نووســـەرانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی ناوەندی ساڵی 2025ی لە بەغدای پایتەخت، راگەیاند
ئەم هەڵبژاردنە بەسەرپەرشتی سەندیکای پارێزەرانی عێراقییەکان و بە بەشداری 1826 دەنگدەر لە رۆژی 30/ 5 / 2025 بەڕێوەچوو
بۆ کورد لیست هەبوو بە کۆتا ، پشکی 3 ئەندام بوو .
عمر السرای بە زۆرترین دەنگ(1282) ، بوو بە سەرۆک
لە نێو لیستی کوردی دا
بەڕێز : ئاریان سابیر داودی
کە دانیشتووی شاری خورماتووی خوارووی کەرکوکە بە 401 دەنگ توانی زۆرترین متمانە بە دەست بهێنێت و ببێتە یەکەمی لیستەکە و
کاک یوسف شوانی بە 319 دەنگ بە پلەی دووەم و ئاوات حسن ئەمین بە 301 دەنگ، پلەی سێیەمی بە دەست هێنا