
ڕێناس گەرمیانی
هونەرمەندی نیگاركێش زەینەب ئەركەوازی, هونەرمەندێكی دیاری شاری خانەقینە, خاوەنی چەندین پێشانگاو بڕوانامەیە لە بواری هونەرەكەیدا ,بێجگە لە كاری هونەری كاری ڕێكخراوەیش دەكات, لە ساڵی 1973 لە شاری خانەقین لەدایكبووە وئێستاش مامۆستایە لەو شارە.
هونەرمەند زەینەب ئەركەوازی وتی :- هونەری نیگاركێشان بۆ شاری خانەقین زۆر پێویستە چونكە بەبەشێكی سەرەكی لە هەموو بوارەكاندا دادەنرێت, دیمەنێكی جوان بەو شوێنە دەبەخشێت كە نیگارەكانی لەسەر دەكێشرێت.
وتی:- زۆر پێویستەبایەخ بەم هونەرە لەناو خوێندنگاكاندا بدرێت وپەراوێز نەخرێت، چونكە وانەی هونەر زۆر گرنگە بۆ هاندان وباری دەرونی مناڵان, وەك چۆن بابەت و وانەكانی دیكە فێردەكرێت پێویستە وانەی هونەریش فێربێت.
وتیشی:- ئاستەنگەكانی پێش هونەر وهونەرمەندان زۆرن ، لە خانەقین پەیمانگای هونەرەجوانەكانمان هەیە وتێدا هونەرمەند پێدەگەیەنرێت بەڵام پێویستی زۆرە كە ئەوە كێشەی سەرەكی بەردەم هونەرە لە خانەقین , ئەم پەیمانگایە لە هەموو ڕوێكەوە پەراوێز خراوە ، هەروەها هونەرمەند پێویستی بە پاڵپشتی وهاوكاری هەیە بەڵام هاندەری نییە.