
سیروان عبدالرحمن رواندزی
وەک یادکردنەوی زانکۆ، بەشێک لە تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئینگلیزی، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٣ لەلایەن زانکۆی کامبریجەوە ئەنجامدراوە بڵاوکرایەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ١١٠ ساڵ بەسەر یەکەم تاقیکردنەوەکانی ئینگلیزی کامبریج تێپەڕی.
لە تاقی کردنەوكەدا، تەنها سێ خوێندکار بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزییان وەرگرتووە، زانکۆکە ئاماژی بەوش کردوە کە لەوکات بۆ بەژداری کردن لەو تاقی کردنەوە، ٣ پاوەند تێچووەی بووە و ١٢ کاتژمێری پێچووە بۆ وەلامدانەوەی ئەو تاقیکردنەوە، کە سالانی دواتر ناچاربوون کات دیاری بکەن بۆ بەژدار بووان.
سەرەرای زانیاری زمانەوەنەی، تاقکردنەوەکە وەرگێڕان و رەنوس و نووسینەوەی فۆنێتیکی لەخۆگرتبوو بۆ ئەو کەسانە بوو کە دەیانویست وانە بڵێنەوە وەک وەرگێری زمانی ئینگلیزی.
ئێستا ساڵانە ٦.١ ملیۆن کەس تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزی کامبریج ئەنجام دەدەن.
چاپەمەنی و هەڵسەنگاندنی زانکۆی کامبریج ڕایگەیاندووە، بڕوانامەی ئەسڵی شارەزایی لە زمانی ئینگلیزیدا ئێستا بە تاقیکردنەوەی C2 Proficiency ناسراوە و بەرزترین ئاستی بڕوانامەی ئینگلیزی کامبریج دادەندرێت.
فرانسیسکا وودوارد، بەڕێوەبەری کارگێڕی بۆ زمانی ئینگلیزی لە چاپەمەنی و هەڵسەنگاندنی زانکۆی کامبریج دەڵێت: "لە تەنها سێ کاندیدەوە، ئێستا ساڵانە دەرگا بەڕووی ملیۆنان کەسدا دەکەینەوە بۆ فێربوون و فێرکردنی زمانی ئینگلیزی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەڕە مێژووییەکانی ئەرشیفەکانمان وێنەیەکی سەرنجڕاکێش دەخەنە ڕوو کە چەندە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە کاتێک باس لە فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکرێت لەگەڵ زانکۆی کامبریج".
"وتارە ڕەسەنەکان شۆڕشێک بوون لە هەڵسەنگاندنی زمانی ئینگلیزیدا، ئامانجی ڕوونیان دانا و جەختیان لەسەر توانای بەکارهێنانی زمانەکە کردەوە."
لەلایەکی تر، بلاوکراوەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، وێنەی پرسیار و وەلامەکانی بلاوکراوەتەوە، ئەو بلاوکراوە سەرەرای چاوپێکەوتنی لەگەل خەلکی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ئەو زانکۆیە، لەپەراوێزی بلاوکردنەوی چاوپێکەوتنەکانیشی دا، پرسیارێکی داناوە و دەپرسێت:
ئایا ئێستاش تۆ ئەو 12 سەعاتت پێویستە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە کە پێش ١١٠ ساڵە زانکۆی کامبریج بەو کەسانەی داوە بۆ وەلامدانەوە؟
سەبارەت بە کۆمێنت و وەلامەکانی خەلک بۆ دەیلی مەیڵ، هەریەکە و رای خۆی ووتووە و بۆچونەکان جیاوازن، بەلام ئەوی جێگای سەرینجە و تێرامانی قولە، بەراورد بەو مێژووە و جۆری پرسیارەکان، ئێمەی کورد تاکو ئێستا یەک هەنگاو نەچوونەتەپێش لەبواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، هەمان شێواز و پرسیار و پەڕەی تاقی کردنەوە پەیڕەو دەکەن کە پێش ۱۱۰ سال هەبووە و ئێستاش لێرە هەر بەردەوامە!!
وێنەی هاوپێچ، پرسیار و وەلامی یەکەم تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی زانکۆی کامبریج لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٣ ئەنجامدراوە.