
گۆڤاری گوڵچن، بڵاوکراوەیەکی وەرزی کولتووری و ڕۆشنبری و ئەدەبی و هزرییە لە شاری چەمچەماڵەوە دەردەکرێت.
گۆڤارەکە 9 ژمارەی چاپ و بڵاوکراوەتەوە و بەمزوانە ژمارە 10ی گۆڤارەکە دەکەوێتە بەردیدەی خوێنەران.
نووسەر و لێکۆڵکار، (ئاراس سەعید) کە یەکێکە لە ئەندامانی دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکە بە (ڕێگای کوردستان)ی ڕاگەیاند: گۆڤاری گوڵچن، گۆڤارێکی کولتووری و ڕۆشنبیریی و هزرییە و، ماوەی سێ ساڵە لەشاری چەمچەماڵی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە دەردەکرێت و هەرجارە و ناو ئاخنە بە کۆمەڵێک بابەتی هەمەڕەنگ لەبواری ئەدەبیات و هزر و مێژوو و کولتووری کوردستان.
گوتیشی: گۆڤارەکە لەماوەی ڕابردوودا 9 ژمارەی بڵاوکراوەتەوە و بەم نزیکانە ژمارە 10ی گۆڤارەکە بە کۆمەڵێک بابەتی هەمەڕەنگەوە دەکەوێتە بەردیدەی خوێنەران.