جەوهەر جەلال 

. سوید / یۆتۆبۆری

 

سزامان سووتانە

چوونکە ئەو

دڵمی برد بۆ باخێک

چی میوەی بەهەشتە نایە سەر لێوی من

ئەی خوایە

چەند جوانە سزامان گڕ نەبێ و

بمکەی بە

بارانی باخی ژن !

ڕەنگە ژن

هەناسەی باخێک بێت پڕ لە گوڵ

ئەگەر نا

ئەو هەموو پەپوولە عاشقانە

ئەو هەموو باڵندە مەستانە

بۆ باخ و دڵی ژن

دەکەن بە هێلانە ؟

سۆزی ژن

لە تیشکی هەتاوە

پرشنگی بگاتە هەر دڵێک

سەراپای دەبێتە گوڵستان

نە شوێنێک  دەمێنێ بۆ ڕق و نە شوێنێک بۆ کوشتن

سەیرکە چەند جوانە

سۆزی ژن !