
ئاوازی ئەو هەموو زامە. لەژێر کام سێبەری سوتێراودا بچڕم..؟
پەڕو باڵی ئەم دۆزەخە.
لە ئاسمانی کامە شنەی ئازادیدا ببڕم..؟!
وادەی فیراقێکی شوومە، بۆ گەیشتن بەڕۆحی پەڕەسێلکەکان؛
سنووری کام فەنابوون بدڕم..؟!
نیشتیمان:
دەروازەی ئەو نەهامەتییە؛ لە کام کەزی پڕ لەگرێی شۆڕەژنی بت شکنی بێنازو دڵ پڕلە برینت بکڕم..؟!
من ڕێبواری کام کاروانی بێ سەرام..؟!
پیرە سۆفی کام خەڵوەتگەی بێ پەنام..؟!
من شکۆفەی کامە گوڵی هەڵوەریوی بێ نەوام..؟!
نیشتیمانم: من خوێنی تۆم.!
باڵای تاڤگەو، من پێنووسی سەر شێتی تۆم...
ئەی بۆ ئێستا من لەئامێزی تۆ دیلم..؟!!
بۆچی ئێستا قەلەڕەش خاوەنی تۆیەو من ئەسیرم..؟!!