
شه‌و ، که گوێم له پڕخه‌ی کۆڵان بوو
که ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌کان ، سه‌ریان به‌قۆڵی دیوار کرد.
که‌پیشله‌کان ، به‌ته‌نیش به‌رمیلی زبڵدا، پاڵکه‌وتن؛
دێم بۆ ماڵه خه‌واڵوه‌که‌ت..
پڕ ده‌بم ؛
له بۆنی شه‌راب و
له دووکه‌ڵی جگه‌ره‌و
له عیشقی رژاو.
تاتوویه‌ک ،
له درزێکی جه‌سته‌و
مارێک و
گه‌ڵایه‌کی هه‌نجیر،
له‌نه‌رمایی پشتت هه‌ڵده‌کۆڵم.
له‌سه‌ر تیشکێکی سینگه رووته‌که‌ت، ده‌خلیسکێم.
وه‌ک په‌رداخێکی سه‌ر خۆش، ورد‌و خاش ده‌بم.
پارچه‌کانم به‌ته‌نافی بالکۆنه‌که‌وه ، هه‌ڵده‌خه‌یت.
هه‌ور ده‌مناسێته‌وه.
تنۆک
تنۆک
وه‌ک مروای،
به‌سه‌ر برینه‌کانما، داده‌ڕژێت.
ده‌بوایه ناوم " باران " بوایه،
نه‌ک " قوباد"
ئاخر له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا، ئه‌من کوڕی هه‌ورم !