
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەم دۆخەکەدا هاوکاریی بەغداد بکات، لە هەمان کاتیشدا دەیەوێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادبکرێت".
عەزیز ئەحمەد لە ئێکس نووسیویەتی:
-حکومەتی هەرێم تەنها داوای هەڵگرتنی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی کردووە کە خراوەتە سەر هەرێمی کوردستان ، چوونکە بەهۆیەوە بازرگانیی یاسایی و گواستنەوەی بانکی گەیشتووەتە ئاستی سفر
-بەهۆی گەمارۆکەوە هاوردەکاران لەسەدا ١٥ زیاتر دەدەن بۆ کڕینی دۆلار و بەهۆیەوە نرخی کاڵا و شتومەک زیادیکردووە، هەروەها ئاڵوگۆڕی نایاسایی زیادیکردووە
- بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکەی سەر هەرێمی کوردستانەوە، داهاتی نانەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، حکومەت ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە کۆبکاتەوە کە وەک مەرجی ناردنی مووچە دەبێت بدرێتە بەغداد
- مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نەخشەرێگەیەکی بۆ رێکخستنی پرسی گومرگ خستووەتە بەردەست محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق