
لە نێوان هەڕەشەی جینۆساید و دەمامکی درۆی “ ئایینی ئیسلام “
کارۆخ سەید ڕزگار
لە ئێستادا نەتەوەی کورد لە بەردەم قۆناغێکی مێژوویی مەترسیداردایە کە دەکرێت بە جینۆسایدی سپی و سیاسەتی ئیسلامی ناوببرێت ئەو لێدوان و هەڵوێستە هەرێمایەتییانەی کە لە دەوروبەرمان دەبیسترێن زەنگێکی مەترسیدارن بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و سیاسەتی کورد لە ناوچەکەدا
لەکاتێکدا سەرۆکی تورکیا ئەردۆغان باس لە برایەتی ئیسلام دەکات بەڵام لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی بە زمانی هەڕەشە و داگیرکاریی هەولێر دەدوێت هانی ئیران دەدات سلێمانی داگیر بکات ئەمە دەریدەخات کە ئایین لای ئەوان تەنها دەمامکێکە ساختەیە و وە فکریی ئیسلام بۆ شاردنەوەی پڕۆژەی نەژادپەرستی و فراوانخوازی ،
ئەم دوو فاقییە نیشانەی ئەوەیە کە لای ئەوان بەرژەوەندیی نەتەوەیی تورک لە سەرووی هەموو بەها ئایینییەکانەوەیە
نەک تەنها تورک عەرەبی شیعە و سونەیش هەمان تێڕوانینیان هەیە
ئەو دەنگە توندڕەوانەی کە لە ناو ماڵی شیعە یان هەر لایەنێکی ترەوە بەرز دەبنەوە و کورد وەک مەترسیی یان شەڕەنگێز و کافر وێنا دەکەن تەنها ڕایەکی شەخسی نین ! بەڵکو ئەمانە زەمینەسازیی دەروونین بۆ شەرعیەتدان بە هەر ھێرشێک یان جینۆسایدێک لە داھاتوو
وە مێژوو سەلماندوویەتی کە هەمیشە پێش لەناوبردنی فیزیکیی نەتەوەیەک سەرەتا لە ڕێگەی گوتاری ئایینی و سیاسییەوە سوکایەتی بە مرۆڤبوونی ئەو نەتەوەیە دەکرێت
پێویستییەکی نەتەوەیی
بۆ ئەوەی کورد جارێکی تر نەکەوێتە داوی جینۆساید لە ژێر ئاڵای ساختەی ئیسلام وەک ئەوەی لە ئەنفال و هێرشەکانی داعشدا بینیمان پێویستە گۆڕانکاری لە تێڕوانینی سیاسی خۆیدا بکات بزانێت ئەو ئایین وەک پەیوەندییەکی پیرۆزی نێوان مرۆڤ و خودا بمێنێتەوە و ڕێزی لێ بگیرێت نەک نەتەوەیی سیستەمی بەڕێوەبردنی کوردستان دەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی بێت، نەک لەسەر بنەمای سۆزی ئایینی کە دوژمنان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن دژی ئێمە لەچەندین ساڵی ڕابردوو
بۆ کورد لە ئێستادا لە شەڕی مان و نەمان دایە دژی دەوڵەتانی ئیسلام داگیرکەر پاراستنی کوردستان ناسنامەی نەتەوەیی پێویستی بە هۆشیارییەکی وا هەیە کە تێیدا نەتەوە لە سەرووی هەموو ئایدیۆلۆژیایەکی هاوردەکراوەوە بێت ئێمە پێویستمان بە یەکڕیزییەک هەیە کە ڕێگە نەدات هیچ هێزێکی هەرێمی بە ناوی ئایینەوە خاکمان دابەش بکات یان شکۆی مرۆڤایەتیمان بریندار بکات