
سەرۆكی ئەمەریكا لە دیدارێكدا لەگەڵ بی بی سی رایگەیاند كە ئێران داوای ئاگربەستی كردووە و ئێمە رەتمان كردۆتەوە بەهۆی ئەوەی مەرجەكاانی ئێمەی لەبەرچاو نەگرتوە.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی، باسی لهوهكردوه، هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری دەبێت "زۆر بەهێز" بێت، یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکان وازهێنانی تەواوەتی ئێران دەبێت لە خواستە ئەتۆمییەکانی.
هەر لە هەمان چوارچێوەدا ترهمپ پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دورگەی خاركی ئێران "زۆربەی دورگەکەی لەناوبردوە"، ئەگەر پێویست بکات واشنتن هێرشی زیاتر ئەنجامدهدات.
هەروەها ترهمپ باسی لهوهكردوه، ئەمریکا لەگەڵ چەند وڵاتێک کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ دەستەبەرکردنی گەروی هورمز لەبەر ڕۆشنایی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا، ژمارەیەک وڵات ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی ڕێڕەوی ئاویه گرنگهكه.
ئهوهشی وت، ئەمریکا "بە توندی دەوریەی گەروەکە دەکات" بۆ دڵنیابون لە بەردەوامی ڕۆیشتنی نەوت، بەبێ ئەوەی پشتڕاستی بکاتەوە کە ئایا هێزی دەریایی ئەمریکا دەستدەکات بە یاوەریکردنی کەشتییە بازرگانییەکان لە ڕێگەی گەروەکەوە.
ترەمپ سەبارەت بە پێشهاتەکانی شەڕەکە وتی، هێرشەکانی ئەمریکا زۆربەی تواناکانی ئێرانی بۆ موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دامەزراوە بەرهەمهێنانەکانیان لەناوبردوە و هێزەکانی ئەمریکا "تا پێویست بێت" بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.
ترەمپ هەروەها گومانی لە ژیاندامانی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی باڵای ئێران وروژاند و وتی، "بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەنەبونی لە چاوی گشتی لە دوای دەستبەکاربونییەوە، نازانێت هێشتا لە ژیاندایە یان نا".
سەبارەت بە فراوانبونی شەڕ لە ناوچەکەدا، ترەمپ سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە بە ئامانجگرتنی ئێران بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ئیمارات، قەتەر و سعودیە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو وڵاتانە "خەیاڵی بون" لە پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی ئەمریکا.
لەگەڵ ئەو شەڕەی لە 28ی شوباتدا سەریهەڵدا، لێدوانی سەرکردەکانی ئیسرائیل، ئەمریکا و ئێران بە هەمان شێوە بەردەوامە لە دروستکردنی "تەحەدای گەورەتر".