
سی و پێنج ساڵ تێپەڕی و لە ڕۆژی ١١-٣-١٩٩١ خەڵکی شاری هەولێر، بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی بەرەی کوردستانی کە حزبی شیوعی یەکێک بوو لە هێزە تۆکمە و کاریگەرەکەی بەرە، لە دژی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین و هەتا ئێوارەی ئەم ڕۆژە، تەواوی هەولێر و شارۆچکە و ئۆردوگا زۆرەملێکانی دەوروبەری لە دەستی ڕژێمی دڕندەی بەعس ڕزگارییان بوو.
ڕاپەڕین و ئازادکردنی شاری هەولێر، گوڕ و تینی زیاتری بە ڕاپەڕین بەخشی و بەعسی بێ ئومێد کرد لەوەی بتوانێت بەر بە هێزی پێشمەرگە و جەماوەر بگرێت.
دوای ئازادکردنی هەولێر، لە هەموو شار و ناوچەکانی تری کوردستان ، ڕاپەڕین بەتاو تر و خێراتر بوو، هەتا لە ئێوارەی نەورۆزدا، شارە کوردستانیەکەی کەرکووک ئاگری نەورۆزی ئازادی ١٩٩١ ی داگیرساند و بەعس تەفروتونا کرا.
سڵاو لە جەماوەری ڕاپەڕیوی هەولێر و هەموو کوردستان
نەمری بۆ شەهیدانی ئازادکردنی هەولێر و هەموو شەهیدانی گەلەکەمان.