خوشكان  برایان .... ئامادەبووانی خۆشەویست
هەموو لایەك بەخێر بێن 

38 ساڵ لەمەوبەر, رژێمی بەعسی فاشی, یەكێك لە گەورەترین تاوانەكانی مێژووی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە ئەنجامدا, بە چەكی كیمیاوی شاری هەڵەبجەی كیمیابارانكرد, هەڵەبجە بووە شاری زۆرترین قوربانی هاووڵاتی سڤیل لە مێژووی مرۆڤایەتیدا, ئێمە لەم یادە غەمناكە و لەم یاداوەرییە تاڵەدا, بۆ پشتیوانی لە قوربانیانی چەكی كیمیاوی كۆمەڵێك  داواكاری دەخەینە بەردەم رای گشتی و حكومی .
1-    پێویستە حكومەتی عێراقی بە فەرمی داوای لێبوردن لە قوربانیانی چەكی كیمیاوی و خەڵكی هەڵەبجە بە تایبەتی و هەموو قوربانیانی جینۆساید بە گشتی لە كوردستان و عێراق بكات.
2-    پێویستە حكومەتی عێراقی قەرەبووی زیان لێكەوتانی چەكی كیمیاوی و جینۆساید و تاوانەكان بكاتەوە.
3-    پێویستە پشتیوانییە داراییەكان لە قوربانیانی چەكی كیمیاوی زیاد بكرێت و لیستی موچەكانیان ئاشكرا بكرێت.
4-    پشتیوانی لە هەموو هەوڵێك دەكەین بۆ دادگاییكردنی ئەو كەس و كۆمپانیانەی چەكی كیمیاویان بە رژێمی پێشوو فرۆشتووە.
5-    پێویستە هەنگاوی پەلە بنرێت بۆ دادگاییكردنی هەموو ئەوانەی بەشداربوونە لە كیمیابارانكردنی هاووڵاتیانی سڤیل لە كوردستان بە تایبەتی و تۆمەتبارانی جینۆسایدی خەڵكی كوردستان بە گشتی.
6-    پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵام بە داواكاری قوربانیانی خەڵكی شاری هەڵەبجە و قوربانیانی چەكی كیمیاوی لە كوردستان بداتەوە لە چارەسەركردنی برینداران, دابینكردنی دەرمان بە خۆڕایی, بەجێ گەیاندنی ئەركە ئابوورییەكانی لە دابینكردنی خانوو بۆیان, گەڕاندنەوەی روفاتی ئەنفالكراوانیان و ناسینەوەیان, گەڕاندنەوەی منداڵە ونبووەكان و خێراكردنی رێكارە یاسایی و پشكنینەكانیان, زیادكردنی هاوكاری بریندارانی چەكی كیمیاوی..... هتد.
7-    پشتیوانی هەر هەڵوێست و داواكارییەكین كەسوكاری قوربانیانی شاری هەڵەبجە داوای بكەن.
8-    داواكارین  هەموو فایل و دۆكۆمێنتەكانی ئەم تاوانە ئاشكرا بكرێت و بۆ رایگشتی بڵاو بكرێتەوە.

لە كۆتاییدا سەری رێزو نەوازش لەم یادە تاڵە بۆ قوربانیانیانی شاری هەڵەبجە دادەنوێنین و یادو یادەورییان بەرز رادەگرین .

رێكخراوەكان
-رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید-  kwg
-تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان له پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی –  Koncicc
-تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN
-رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان ــ OAWMD
-رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ــ OJC
-رێكخراوی جیهانی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی-www
-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
-گۆڤاری تۆبزاوە
-رۆژنامەی نگرە سەلمان
- رێكخراوی مانەوە  بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
-كوردۆساید ۆچ-چاك كوردستان
- تۆڕی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ قەدەغەكردنی چەكی ناوكی و كۆكوژ لە كوردستان-KONW
-هەڵمەتی ژیان دژ بە  ئیعدام لە كوردستان

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا