
شەڕی نێوان ئێران و ئەمەریكا-ئیسرائیل و گرانبوونی نەوتی خاو لە جیهان نرخی زێڕی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزاند.
نرخی زێڕ بەڕێژەی 3.3% دابەزی بۆ 4340 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک تا کاتژمێر ٠1:00 بەکاتی گێرێنتش، بەمەش بۆ نۆیەمین دانیشتن لەسەریەک بەردەوام بوو لە دابەزین.
ئەم کانزا زەردە کە ئەمڕۆ دووشەممە بۆ نزمترین ئاستی لە دوای 2ی کانوونی دوەمەوە دابەزی، لە هەفتەی ڕابردودا زیاتر لە 10%ی بەهای خۆی لەدەستدا. هەروەها گرێبەستە دواخراوەکانی ئەمریکا (Futures) بۆ مانگی (نیسان/4) بە ڕێژەی 5% دابەزی بۆ 4347 دۆلار، بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز.