ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی وردەکاریی گفتوگۆی تەلەفۆنیی مهسعود پزیشکیان و عەبدوللەتیف ڕەشیدی بڵاوکردەوە و تێیدا عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ ئێران دژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دووپات کردەوە. مەسعود پزیشکیان جەختی لە مافی یاسایی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەرگری لە خاکەکەی و ڕایگەیاند، تاران مافی خۆیەتی ئەو بنکە ئەمریکییانە بکاتە ئامانج کە هێرشیان لێوە کراوەتە سەر ئێران.
لەلایەکی دیکەوە، عەبدوللەتیف ڕەشید، سهرۆككۆماری عێراق، جەنگی دژی تارانی بە هێرش بۆ سەر هەموو گەلانی موسڵمان و ناوچەکە وەسف کرد و بە توندی شەرمەزاری کرد.
سەرۆک کۆماری عێراق دووپاتی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن خاکی وڵاتەکەیان بۆ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک دژی ئێران بەکاربهێنرێت.