
نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ،رایگه‌یاند، دۆناڵد ترەمپ خوازیاری رێککەوتنی ئاشتییە و پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا زنجیرەیەک "کۆبونەوەی گرنگ" لە نێوان هەردولادا ئەنجام بدرێت، ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران له‌باره‌ی ئه‌و 15 خاڵه بگه‌نه ڕێكه‌وتن ئه‌وا "تەواوی کێشەکان یەکلایی دەکاتەوە".
ستیڤ وێتکۆف ئه‌مشه‌و له‌میانی بەشداریكردنی لە کۆڕبەندی "FII Priority" رایگه‌یاند، واشنتن پێشنیازێکی 15 خاڵی خستوه‌ته‌ڕو بۆ ئێران، ئێرانییەکان ماوەیەکی زۆرە لەبەردەستیاندایە، له ئێستادا چاوەڕێی وەڵامێکی فەرمی له تاران دەکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران له‌باره‌ی ئه‌و 15 خاڵه بگه‌نه ڕێكه‌وتن ئه‌وا "تەواوی کێشەکان یەکلایی دەکاتەوە ته‌نانه‌ت بۆ ئاینده‌ش".
ویتکۆف ئه‌وه‌شی وت، "رێککەوتنەکە چارەسەری پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات و پێویستە ئێران دەستبەرداری ئەو نزیکەی 10 هەزار کیلۆگرامە لە ماددە ناوەکییە پیتێنراوانە ببێت کە کۆگاکراون".
ستیڤ وێتکۆف له په‌یامێكدا بۆ ئێرانییه‌كان رونیكرده‌وه، "ئێمە بەدوای هەڵوەشاندنەوە و لەناوبردنی گەلی ئێران‌دا ناگەڕێین، بەڵکوو دەمانەوێت ئاسایش بۆ ناوچەکە بگێڕینەوە".
ئه‌وه‌شی وت، ترەمپ خوازیاری رێککەوتنی ئاشتییە و پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا زنجیرەیەک کۆبونەوەی گرنگ لە نێوان هەردولادا ئەنجام بدرێت.
کەناڵی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندوە، کۆشکی سپی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ هەینی وەڵامی ئێران بۆ چوارچێوەی پێشنیارکراوی وەربگرێت.