ئیبراهیم هەورامانی

 

بە ناوی ئازادییەوە،

باوکم راپێچی جەنگ دەکەن.

جەنگ تەواو دەبێت،

نە باوکم دەگەڕێتەوە،

نە ئازادی،

سەقامگیر دەبێت.

+++  +  +++

باسی،

ئازادیمان بۆ دەکەن.

وەک بڵێی،

حەکایەتی مێشمان نەبیستبێ!

+++  +  +++

بەناوی،

ئازادییەوە،

هەزاران جۆر تاوان،

ئەنجام دەدرێ.

ئای چەند کڵۆڵە ئازادی!


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا