
ئیسرائیل پێش ئەوەی هێرشی سەرتاسەری بۆ شاری غەززە ئەنجام بدات، رایگەیاند كە ئەم شارە ناوچەی مەترسیداری جەنگە.
ئیسرائیل لەژێر گوشارێکی زۆری نێوخۆیی و دەرەکیدایە. لە غەززە هیچ کەسێک نییە زیاتر لە جارێک ئاوارە نەبووبێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش قاتوقڕیی راگەیاندووە.
سەرەڕای ئەوانە، سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ فراوانکردنی شەڕەکە و دەستبەسەرداگرتنی شاری غەززە لە نێوەڕاستی کەرتی غەززە ئامادە دەکات.
ئەڤیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "چاوەڕێ ناکەین. ئۆپەراسیۆنە سەرەتاییەکان و قۆناخە سەرەتاییەکانی هێرشکردنە سەر شاری غەززەمان دەستپێکردووە و ئێستا بە هێزێکی زۆرەوە لە دەوروبەری شارەکەدا ئۆپەراسیۆن دەکەین."