ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان تایبەت بەگفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق و نوێنەری ئەو کۆمپانیە نەوتیانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن گەیشتە بەغداو کۆبونەوەیەکی سێ قۆڵی بەڕێوە دەچێت.
چاوەڕوان دەکرێت سبەی چوار شەممە شاندێکی دیکەی تەکنیکیش لە هەرێمەوە سەردانی بەغدا بکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داهاتەکانی ناوخۆ، بەڵام لەئێستاوە دیارە کۆبونەوەکان ئومێدبەخش نابن و چاوەڕوانیەکی ئەوتۆیان لێ ناکرێت ڕێکەوتنی کۆتایییان لێبکەوێتەوە.
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق پێی وایه، " حکومەتی فیدراڵ بۆ مانگی حەوت بە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رازی نابێت و داوای زیاتر لە 200 ملیار دینار".
ووتیشی: ئەگەر حکومەتی هەرێم هەوڵێکی جدی نەدات بەڵنیاییەوە ئەمساڵییش دوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەفەوتێت.
پێشتریش پەرلەمانتاری پارتی شوان دوو بەردانی ڕایگەیاندبوو، دوورنیە مووچەی مانگەکانی 7و8 بکەوێتە دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق کە بڕیارە لە 11ی11 ئەمساڵ بەڕێوە بچێت،ووتەکانی فازڵ نەبیش نزیکە لە بۆچونەکەی دوو بەردانی.
ئەمەش ئاماژە گەلێکن بۆ بۆ ڕێکنەکەوتن و پابەندنەبونی هەرێم بەڕێکەوتنەکەی 17ی تەمووز و ڕادەست نەکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ.
پێشتر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرای کرد،داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم 250 ملیار دینارە، بەڵام بەبۆچونی شارەزایانی ئابوری داهاتی هەرێم زۆر لەو ڕێژەیە زیاترە و حکومەتی هەرێم شەفاف نییە لە ئاشکراکردنی داهاتەکانی ناوخۆ.
سەردانی شاندەکان بۆ بەغداو گفتوگۆکان درێژەیان هەیە،بەڵام بەبۆچونی شارەزایان و شرۆڤەکارانی سیاسی گفتوگۆکان هیچ ئاکامێکیان نابێت و تەنها خۆڵکردنە بەچاوی خەڵکدا،ئەو دوو مووچەیەی مانگەکانی 5و 6 لەنێوان پێنچ مانگدا دابەشکرا تەنها بۆ بەنجکردنی مووچەخۆران بوو، بەڵام ئەم بەنجکردنەش تا سەر کرداری نابێت و برسیکردنی خەڵک کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا